وەڵامدانەوەی گومانەکان
  دانانی مەنهەج و لێکۆلینەوەی زانستی لەلایەن زانایانی ئیسلام
منصـور نجـاة گـەردی

مولحیدەکان چی دەڵێن دەربارەی (علە الغائیة)

هەندێک دەڵێن شتێک نیە بەناوی (العلە غائیة) بەڵکو ئەوەی بەم شێوە ڕێک و پێکیە دروست بووە بەم تەنسیقە هادفە تەنها عقلانیة طەبیعیة یە ، واتا سروشت خوایە الطبیعة واتا ئاسمان بەڕۆژ و مانگ و ئەستێرەکانەوە ئەو بۆشای و هەوایەی لەنێوان ئاسمان و زەویدا هەیە وە هەروەها زەوی و ئەوەیشی لەسەر زەوی هەیە هەموو پێی دەوترێت سروشت ئیتر ئەوەی کەوا ئەم گەردوونەی وا بەم شێوەیە تنظیم کردووە شتێک نیە بەدەرلە عقلانیة طبیعیة ئیتر بەم شێوەیە ...

ئەلێن هەرشتەو عقلانی طەبیعیة خۆی هەیە عقلانیة المیاە ، عقلانیة الجبال عقلانیة الودیان ... ،

وە هەندێکیش دەلێن (عقلانیة الطبیعیة) نیە بەڵکو المصادفەیە ئەم جیهانە بەم شێوەیە ڕێک و پێکە بەم تەنسیقە هادفە هەمووی لە ڕێگای مصادفەوە بوە ، واتا بۆ نمونە کە ئەم زەویە بوەتە شوێنی ژیان بە صدفە بوەتەشوێنی ژیان شتەکانی تریشی بەهەمان شێوە!

بۆ نمونه دەلێن ئەگەر پیتە سروشتیەکان هەموویان بهێنین لەسەر پارچە قوماشێک دابنێین بمانەوێت دیوانی شیعری (هۆمیرۆس)دروستبکەین ئەمە بۆکنێس زانایەکی مارکسیە وا دەڵێ لە ئەنجامی ڕاکێشانی حەرفەکان یەک لە دوای یەک بۆ نمونە ووشەیەکمان بۆ دەربچێت ئەم ووشەیە هەلگرین پاشان حەرفەکان تێکەل بکەین جارێکی تر هەوڵ بدەین ووشەیێکی تر بەراکێشانی پیتەکان دەربچێت بە فەترەیەکی زەمەنی درێژ هەموو وشەکان کەوا بە صدفە دەرمان هێناون دیوانێکی شیعری (هۆمیرۆس) یاخود (فیکتۆر هۆگۆم) دروست ببێت .

بەڵام ئایا کارەکە هەرخۆی (العله الغائیة) ی تێدانیە ؟؟
بەڵێ هەرخۆی هەڵگرتنی هەر ووشەیەکی دەرچوو لە پیتەکان وە شاردنەوەی ووشەکان یەک لەدواییەک تاوەکو دیوانە شیعریەکە دەردەچێت هەرخۆی بریتیە لە (العلە الغائیة).

وە هەروەها ، علامە مصطفی صبری لەکتێبی خۆی بەناوی ( موقف العقل ) دەفەرموێ : ((یرد بأن عدم الإنتظام لا یتحول بنفسە إلی نظام ولودام ألف ألف سنة لایزیدە الدوام تشوشاً وارتباکاً))

واتا :(( نەبوونی نظام و ڕێک و پێکی هیچ کاتێک لەخۆیەوە ناگۆڕێت بۆ نظام و ڕێکی ئەگەر هەزار هەزار ساڵیش بەردەوام بێت بەلکو ناڕێکی و ئاڵۆزیەکەی زیاتر دەبێت )) .

علە غائی بەهێزترین بەڵگەیە بۆ سەلماندنی هەبوونی خوای گەورە بەڕاستی هیچ کاتێک نابێت عەقل و ژیری بۆ هیدایەت و ڕێنمویی لەکاربکەوێت بەرامبەر ڕوونترین بەڵگە کەوا العلە غائیە یە مەگەر تەنها ئەم کەسە بڕیار دابێت گوێ بە عەقلی خۆی نەدات بەڵکو گوێ بە عینادی و استکباری خۆی بدات ، چونکە کابرای مولحید بڕیاری داوە ئیمان بەخوای گەورە نەکات هەربەلگەیەکی بۆ بهێنیەوە عەقلی خۆی خالی ناکاتەوە لە عینادی و استکبار بۆیەش خوای گەورەش هەموو ڕێگاکانی فەهم و تێگەیشتن لەسەر عەقلی ئەم مولحیدە دادەخات وەکو پاداشتێک بۆ عینادیەکەی خۆی وە لە قیامەتیشدا بە سزای هەتا هەتایی شادی دەکات ...

سەرچاوە لە کتێبی :- ڪـبــری الیـقینیـات الڪونیــة .

به‌روار: 18/11/2019
بینین: 1643