 ئیسلام به شمشێر بڵاوبوه‌ته‌وه؟
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره بیست و چوار
خه‌ڵكی ئه‌ڵێن گوایه ئیسلام به‌شمشێر بڵاوبوه‌ته‌وه سه‌ره‌تایه‌ك باس ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی شتێك له‌دڵ وده‌رونی موسڵمانان بڕه‌وێته‌وه،
[ئیسلام به شمشێر بڵاوبوه‌ته‌وه] ئه‌مه قسه‌ی ده‌می مولحید و بێ دین و جوله‌كه‌و خوانه‌ناسه‌كانه كه بڵاوی ئه‌كه‌نه‌وه، زۆر باوه ئه‌م قسه‌یه. گوایه ئیسلام هاتوه به‌شمشێر بڵاوبوه‌ته‌وه! و دنیای داگیر كردوه‌و خه‌ڵكی به‌زۆر كردوه به‌موسڵمان !له‌ڕوی عه‌قڵ و له‌ڕوی مه‌نتیق و لۆژیك وهه‌ر ناوێكی تری لێ ده‌نێن هیچ كاتێك به‌زۆر خه‌ڵك بیروباوه‌ڕ وه‌رناگرێت
وه هه‌ر كه‌سێكیش بیروباوه‌ڕ به‌زۆر وه‌ریگرێت مونافیقه له‌ئیسلامدا
نیفاق قبوڵ ناكرێت كه‌س له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ له‌ئیسلامدا نه‌كوژراوه كابرا مه‌سیحی بوه یاخود جوله‌كه بوه كه‌نیسه‌كه‌ی پارێزراو بوه خۆی پارێزراو بوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ی لێ نه‌گیراوه كاری عیباده‌ت و به‌ندایه‌تی خۆی بكات .
له‌ئیسلامیشدا ئه‌حكامی دینیان بۆدانراوه له‌قورئاندا بۆیان دابین كراوه .ئه‌گه‌ر ئیسلام به‌زۆر به‌هێز چوبێته سه‌ر خه‌ڵكی لێره‌دا یه‌ك شت هه‌ڵ ده‌وه‌شێته‌وه له‌سه‌رده‌می خۆیدا ته‌تارو مه‌غۆله‌كان هاتنه سه‌ر موسڵمانان بۆماوه‌ی 55 ساڵ بو هه‌موو وڵاتی موسڵمانانیان داگیر كرد ، له‌كاتێكدا خاوه‌ن دینی تایبه‌تی خۆیان بون كتێبێكیان هه‌بو كه جه‌نگیز خان نوسی بوی به‌ناوی "یاسا" یان "یاسك" ئه‌و ناوانه هاتوه.
له‌مێژودا بۆچی موسڵمانێك نه‌چوه سه‌ر دینه‌كه‌ی ئه‌وان له‌ماوه‌ی په‌نجا ساڵ هاتن دینیان بڵاوكرده‌وه وشوێنیان داگیركرد نه‌ك وڵاتی ئیسلامی هه‌موو ئه‌وروپایان داگیركرد له‌وه‌ش خۆشتر ئه‌وان وڵاتی موسڵمانانیان داگیركرد دوای هاتن خۆیانیش بون به موسڵمان خاكی بێباوه‌ڕانیان فه‌تح كرد بۆ موسڵمانان.
ئێوه ئه‌زانن ته‌تاد بۆماوه‌ی سه‌دو په‌نجا ساڵ هه‌موو دنیای خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه به‌تایبه‌تی شرقی ئه‌دنا له ئاسیا وه ده‌وڵه‌تی ڕوئی كه‌تاری له هندستان و زۆربه‌ی زۆری جێگاكان بۆئه‌وه‌ی ئه‌و گومانه‌ش بڕه‌وێنیه‌وه وڵاتێكی وه‌كو هیندستان به‌درێژای مێژو موسڵمانان تیایدا حوكمیان كردوه ئێستاش موسڵمانان هه‌ن .
له‌هندستاندا بۆئه‌مه ئه‌ڵێن چی؟ له‌وڵاتێكی وه‌كو مالیزیا یان وه‌كو ئه‌نده‌نوسیا كه سێ به‌شی موسڵمانان له‌وێ كۆبونه‌ته‌وه بۆئه‌مه‌یان ئه‌ڵێن چی هیچ كه‌سێك ناتوانێ ئه‌وان به‌چه‌ك موسڵمان بكات وڵاتێكی وه‌كو میسر كاتێك عمری كوڕی عاس چوه‌ناوی هه‌موو مه‌سیحیه‌كان هاتن به‌ده‌میانه‌وه بۆئه‌مه‌یان ئه‌ڵێن چی؟ یاخود بۆنمونه ئێستا وڵاتانی ئه‌وروپا خه‌ڵك موسڵمان ئه‌بێت ئایا به‌ده‌مانچه و خنجه‌ر و شمشێر خه‌ڵك موسڵمان ئه‌بێت؟ یان ئه‌مه ته‌سه‌وراتێكه ته‌نها له‌بیرو باوه‌ڕی خه‌ڵكێكی دواكه‌وتو بیرناكه‌نه‌وه له ئه‌سڵی بابه‌ته‌كان!
له‌به‌ر ئه‌وه گومانێكه به‌تاڵه كه خه‌یاڵاویه خه‌ڵكێك وانیشانی ئه‌دات ئیسلام به شمشێر بڵاوبوه‌ته‌وه هیچ كاتێك بیروباوه‌ڕ به‌زۆر ناچێته مێشكی خه‌ڵكه‌وه، ئه‌مریكا و برتانیا و فه‌ره‌نسا و زۆربه‌ی زۆری وڵاتان ئیستبدائی بون چونه فه‌ره‌نسا نه‌یانتوانی یه‌ك تاكه خه‌ڵك بخه‌نه سه‌ر دینی خۆیان وڵاتێكی وه‌كو ئه‌نده‌لوس به‌درێژای هه‌شت سه‌دو په‌نجا ساڵ حوكمی كرد ئێستاش موسڵمانانی تێدایه
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هندستان یان ئه‌نده‌لوسیا وه‌كو ئه‌م وڵاتانه كه موسڵمان حوكمیان تێدا كردوه كه‌سیان به‌زۆر نه‌كردوه به‌موسڵمان خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌كو خۆی ماونه‌ته‌وه وڵاتێكی وه‌كو لوبنان زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ی مه‌سیحیه بۆئه‌مه ئه‌ڵێن چی؟ كه‌له ناو جه‌رگه‌ی موسڵمانانه له‌میسر ئێستاش بته‌كانی تێداماوه له‌سه‌رده‌می كۆنیشدا خه‌ڵك ڕێزی لێ گرتون ته‌نانه‌ت جوله‌كه‌كانیش ڕێزیان لێ گیراوه هه‌رچی شوێنی پیرۆزی خۆیان بوه هه‌رهه‌موی ڕێزلێگیراوه ئه‌مریكا كه‌هاته كوردستان و عێراق به‌ئاشكرا جل و شتیان دابه‌ش ئه‌كرد له‌ناو خه‌ڵكدا خه‌ڵكێك هه‌ر وازی نه‌هێنا له‌دینه‌كه‌ی خۆی .
ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان پێ بڵێم دین به‌شمشێر بڵاوناكرێته‌وه دین به‌عه‌قڵ بڵاو ده‌كرێته‌وه
ئه‌مه اعترافی مه‌سیحیه‌كانه كه ئه‌ڵێن زۆرترین دینێك كه‌زۆر بڵاوئه‌بێته‌وه به‌خێرای ته‌نها ئاینی پیرۆزی ئیسلامه له‌به‌رئه‌وه ئه‌م قسه‌یه پوچه هه‌ركاتێك ئیسلام چوه‌ته هه‌رجێگایه‌ك به‌شمشێر بڵاونه‌بوه‌ته‌وه به‌ڵكو به‌شمشێر ڕێگری كردوه له‌وكه‌سانه‌ی ویستویه‌تی دینی خوای گه‌وره بكوژێننه‌وه موسڵمانانیش سودیان له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆیان بینیوه
نوسەر:
له‌ئیسلامدا زۆركردن نیه ئینسانه‌كان ئازادن ئیسلام هه‌ڵبژێرن یاخود نا وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی
(لا اكراه فی دین )زۆركردن له‌دیندا نیه واته ئیسلام به‌شمشێر بڵاونه‌بوه‌ته‌وه .
به‌روار: 02/01/2020
بینین: 1419
|