 قورئان و شیعر ..
ماکوان کەریم
شیعر واتای چییە؟
بە کەمترین ووشە زۆرترین مانا بدەیت بە دەستەوە ، ئەمە پیناسیە بۆ شیعر، هەرکەس موسڵمان بوو پابەند بوو بە زانستە ئیسلامیەکان بۆ خۆی خەیاڵی زۆر فروان دەبێت ئەتوانێت بە ئارەزووی خۆی لەومەیدانەدا ئەسپی خەیاڵی هونەری تاو بدات..
خوای گەورە شاعیران بەوە باس دەکات کەسەر دەکەن بە هەموو دۆڵێكدا واتا سەرلێشێواوان ئەگەر پابەند نەبن بە ئیسلامەوە..ئەمەش دەقی ئایەتەکەیە لە سورەتی شوعەرا..
وَالشُّعَرَاء يَتَّبِعُهُمُ الْغَاوُونَ ﴿224﴾
سه‌رگه‌ردان و سه‌رلێشێواوه‌کانیش شوێنی شاعیران ده‌که‌ون.
أَلَمْ تَرَ أَنَّهُمْ فِي كُلِّ وَادٍ يَهِيمُونَ ﴿225﴾
ئایا نابینی که ئه‌وانه له هه‌موو دۆڵێکدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و له‌هه‌موو شتێک ده‌دوێن.
وَأَنَّهُمْ يَقُولُونَ مَا لَا يَفْعَلُونَ ﴿226﴾
ئه‌وانه شتێك ده‌ڵێن و به‌کرده‌وه نایکه‌ن (کردار‌و گوفتاریان دووره له یه‌که‌وه).
إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَذَكَرُوا اللَّهَ كَثِيرًا وَانتَصَرُوا مِن بَعْدِ مَا ظُلِمُوا وَسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنقَلَبٍ يَنقَلِبُونَ ﴿227﴾
جگه له‌وانه‌یان که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کاروکرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌ده‌ن و یادی خوا زۆر ده‌که‌ن، (وه به‌و توانای یه‌ی که هه‌یانه)پشتیوانی له ئیمانداران ده‌که‌ن کاتێك که سته‌مێکیان لێبکرێت واتا بە هونەرو ئەدەب شیعر،سه‌رئه‌نجام ئه‌وانه‌ی سته‌مکارن ده‌زانن که چۆن ژێره‌و ژوور ده‌بن و تیاده‌چن.
گرنگی شیعر لە ئیسلامدا
ئەم ئیسلامە لەسەردەمی بازاری شعردا هاتە خوارەوە شاعیران لەبەردەمیدا دەستەوسان بوون .. دوونمونە دەخەمە بەرچاو ..
لەسەرەتای بانگەوازی مەککەدا خوای موتەعال ئایەتی دابەزاند لە سورەتی "هودا" فەرمووی ئەگەر راست دەکەن ١٠ سورەت وەك ئەم قورئانە بێنن، رۆژێك لە رۆژان قوریش کە بازاڕ‌و دوکانی ووشەیان هەبوو بیریان لەوە نەکردوە کە وەك قورئان بێنن، چونکە هەموویان دەستەوسان بوون لەبەردەمیدا تەنانەت بازاری "عوکاز" شاعیرەکانی خۆیان بە دەقەکانی قورئان سەرسام بووبوون.. دەقی ئایەتەکە دەفەرموێت..
أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ قُلْ فَأْتُواْ بِعَشْرِ سُوَرٍ مِّثْلِهِ مُفْتَرَيَاتٍ وَادْعُواْ مَنِ اسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ اللّهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿13﴾
(بێ باوه‌ڕان) ده‌ڵێن: (ئه‌م قورئانه) خۆی هه‌ڵێ به‌ستووه، پێیان بڵێ: ده ئێوه‌ش ده سوره‌ت وێنه‌ی ئه‌م قورئانه بێنن وه هه‌رکه‌س له خوای گه‌وره به‌ده‌ر، ده‌توانن بانگی بکه‌ن (بۆ هاوکاریتان په‌نای بۆ به‌رن) ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن.
رۆژێك لە رۆژان خەڵکی شاری مەککە نەیانتوانی کۆببنەوە هاوشێوەی قورئان شتێك بنوسن..
هەروەها لەسەرەتایی چوونی بۆ شاری مەدینە پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) لەوێشدا ئایەتێکی هاوشێوەی ئەو ئایەتە لەسەرەتای سورەتی "البقرة" دابەزی، بەڵام لە مەدینە تەحەداکە بەهێز تربوو داوای لێکردن کە تەنها یەك سوڕەت بنوسن. دەقی ئایەتکە دەفەرموێت..
وَإِن كُنتُمْ فِي رَيْبٍ مِّمَّا نَزَّلْنَا عَلَى عَبْدِنَا فَأْتُواْ بِسُورَةٍ مِّن مِّثْلِهِ وَادْعُواْ شُهَدَاءكُم مِّن دُونِ اللّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ ﴿٢٣﴾
ئه‌گه‌ر ئێوه له دوو دڵیدان و گومانتان له‌م (قورئانه پیرۆزه) هه‌یه كه دامان به‌زاندووه بۆ به‌نده‌ی خۆمان محمد (صلی الله علیه وسلم)ئه‌گه‌ر بۆتان ده‌كرێت ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن سووره‌تێكی وه‌ك ئه‌و بهێنن، هاوپه‌یمان و هاوكاره‌كاره‌كانیشتان جگه له خوا (بۆ ئه‌و مه‌به‌سته) بانگ بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌كه‌ن.
موعجیزەکە لێرەدایە هیچ کاتێك بیریان لەوە نەکردوە بڵێن وەرە محمد ئێمەش لەو ووشەو بەلاغەت و نحو و ڕێکخستن و تانەنەت مانا‌و تێگەیشتنەوە هاوشێوەی قورئانمان لایە ، بەڵکو سەرسام بوون، چونکە قورئان خاوەنی کەرەستەی ووشە بوو، شیعریش هەر ووشە جیاوازیەکە ئەوەیە کە قورئان وەحیە ئەوەی دەخوێنیت و بەکاری دێنیتەوە وەك خەیاڵ دنیایەکی فەنتازیای شیعریە خەیاڵ فروان دەکات، واقیعەکەش ئەوەندەی تر هەموو لاکانی سەرسام کردبوو لە ئێستا‌و لەو سەردەمەشدا، چونکە هەموو چیرۆک و مێژووی بەنی ئیسرائیل بۆ نمونە لە مەککە هاتووە، بێجگە ئەحکام ئەهلی کیتاب زیاتر لە مەدینە دابەزیوە، بەڵام ئەوەی مێژووی بەنی ئیسرائیل و تەنانەت مێژووی گەلانی ترە زۆربەی لە مەککە دابەزیوە، معجیزەکە لێرەدایە، لە ناوشاری مەککەدا یەك تاکە ماڵ مەسیحی و یەهودی تێدا نەژیاوە، بۆیە جولەکەکانی خەیبەرو و ناوچەکانی تر سەرسام بوون.. هەروەها مەسیحیەکانی نەجرانیش هەر سەرسام بوون بە باس و زانیاریەکانی ناو قورئان، ئەو زانیارانەیشی قورئان ئەیدا بە خەڵکی بە گشتی... تەنها زانا‌و راهیب و کەسە دیارەکانی ئەو گەل و هۆزانە دەیانزانی، کەواتە قورئان بە هەموو پێوەرێک معجیزە بوو، بۆیە نەیانتوانی رووبەروی بوەستنەوە..
قورئانیش هاتەناو ئەو گەلە دواکەوتووە بە خێرای هەموویانی گۆڕی بۆ باشترین خەڵك ئەویش معجیزەیەکی تر بوو، چونکە ئەو ناوچەیە لە جەهالەتدا دەژیان ، بەڵام دوای کە قورئان بووە مەنهەجو دینیان ئیتر ووڵات لە دوای ووڵات فەتحیان دەکرد.. ئیتر ئەمان رەوشت و دادپەروەری و بیروباوەڕیان بەسەر خەڵکیدا دابەش دەکرد، ئەمە نهێنیەکی گەورەیە کە دەمەوێت ئەو نهێنیە بۆ ئێوەی بەرێز ئاشکرا بکەم ..
مەبەستم ئەوە نیە قورئان شیعر بێت، بەڵام شیعر پێویستی بە کەرەستەیە بۆ هۆنینەوەی هۆنراوەکەی خەیاڵی فراوان بکات ، ئەگەر خاوەنی ئەم مەنهەجە بێت، کێ ئەتوانیت ئەو قسەیەی بەرانبەر بکات.!
ئیسلام چی به هه‌وێنی شیعر و ئه‌ده‌ب دائه‌نێت؟..بە تێڕوانین بۆ مرۆڤ و ژیان گەردوون لەسەر بنەمایی وەحی خوایی کە پابەندی دەکات بە دەقە شەرعیەکانەوە.
دەپرسن دەڵێن : شاعیرانی كۆنی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی ئاینی و په‌روه‌رده‌ی حوجره‌كان بوون بەڵام له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانیاندا كۆمه‌ڵه قه‌سیده و شیعرێك به‌رچاو ئه‌كه‌ون نامۆن به دیدی دین و دینداران توشی ته‌نگه‌ژه ئه‌كه‌ن! بۆ نمونه قه‌سیده‌كه‌ی نالی كه بۆ مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌ڵانی نوسیوه!!وه یان هه‌ندێك به‌یتی شیعری مه‌حوی كه به‌ڕای هەندێك لە موسڵمانان له‌گه‌ڵ یه‌كتاپه‌رستی تێك ده‌گیرێن ئایا ئه‌مه دژیه‌كی و دوو ڕووی ئه‌و شاعیرانه‌یه یان حیكمه‌ت و لێزانینی ئه‌وانه؟
دەبێت ئەوە بزانین ئەوەی کە خەڵکی وەك بیر‌و باوەڕ بیری لێدەکاتەوە لەم سەردەمەدا جیاوازە.. لە سێ سەدەی پێشودا لە ناوچەی ئێمەدا دەست نەکەوتوە نامۆ بووەن بە خەڵکەکە ،چونکە هەمووی ئەشعەری و صۆفی بوون،
کەواتە ئەوەی کە ئەمڕۆ بە بە ناجائیزی دەزانن لای ئەوان ئاسایی بووە، پاشان ئەدەبیاتی صوفی لەسەر بنەمای عیشقە واتا عاشق بۆ مەعشوقە، ئەوەی ئەو ناوی دەنێت "بادە" مانای باطنی بۆ دادەنێت پێدەچێت مانای ئیمان ببەخشێت لای شاعیرەکە ،کەواتە تۆ خوێندنەوە بۆ دۆخی شاعیرەکەو سەردەمی شیعرەکەیە کەبزانیت کەی نوسراوە،
نمونەی دوو شاعیرمان هێناوە، خۆ کاتێك کە نالی دەنوسێت بۆ مەستورە ئەوە هەجوە دەبێتە بەسێك لە ئەدەبیاتی کوردی ، پاشان ئەوە دۆخی سیاسی ئەوسەردەمەیە کە نالی شاعیری ئیمارەتی بابان بووە و مەستورە خانم شاعیری ئیمارەتی ئەردەڵان بووە نالی وویستویەتی ئیمارەتەکەی ئەردەڵان بۆ بابانیەکان بشکێنێت و بچوکی بکاتە، کە ووتراوە شاعیری بابانیەکان وەك وەزیری ئێستای ڕاگەیاند وابووە،نمونەی مەحوی پیاوێکی نزیکی سوڵطان عەبدول حەمید بووە -ڕەحەمەتی خوای لێبێت- کە هەموویان صۆفی بوون ئەو سەردەمە تەنها بەلایانەوە مەبەست بووە کە خیلافەت بپارێزن بۆیە نابین مەحوی یەك شیعری بەسەر کورد‌و کوردستاندا هەبێت، ئەمانە کاریگەری دروست دەکەن لای شاعیرەکان و سەردەمەکانیش کاریگەریان هەبووە لە رووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و مەزهەبیەوە.. ناکرێت بە چاوی کوفر تەماشای بکرێن دەبێت بە چاوی ئەدەبیاتی کوردی سەیربکرێنەوە، بۆ ئەم باسانە سەرنجتان ڕادەکێشم بۆ کتێبەکەی نەوشیروان موستەفا لەسەر ئەو باسە "بەدەم ڕێگاوە گوڵ‌چنین" جوان باسی ئەو ئەدەبیاتانەیکردوە.
به‌روار: 26/10/2019
بینین: 1910
|