خودای پەروەردگار لەدروست بوونی کاتدا (الزمان )دەفەرموێت (وَسَخَّرَ لَكُمُ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ دَائِبَيْنِ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ )خۆرو مانگیشی بۆ ڕام هێناون که بهردهوام له چهرخ و خولدان، شهو و ڕۆژیشی بۆ خزمهتگوزاری ئێوه ڕام هێنا.إبراهيم(٣٣).
وە خودای پەروەردگار دەفەرموێت (خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ ۖ يُكَوِّرُ اللَّيْلَ عَلَى النَّهَارِ وَيُكَوِّرُ النَّهَارَ عَلَى اللَّيْلِ ۖ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ۖ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُسَمًّى ۗ أَلَا هُوَ الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ ) ،ئەمانەی باسمان کرد ئاماژەن بۆ دروستکردن{کات ، شوێن ، وزە(طاقە) } لەلایەن خودای پەروەردگارەوە.
کە واتە ئێمە دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە لەڕاستیدا پرسیارەکە خۆی هەڵەیە و بەم شێوە ناگەیتە هیچ ئەنجامێک ، چونکە لە بابەتەکە ناتوانین وێنای ڕاستەقینەی خوای بۆ بکەین، چونکە ئەوسیفاتەی خودای پەروەردگار کە لەکەس نەبووەو کەسیشی لێنابێت قورسە بۆ ئێمەی مرۆڤ وێنای بکەین چونکە ئەم سیفاتە تایبەتە بەخودای پەروەردگار.
وەویناکردنی پەروەردگار وەك ئەوەی کە بێ نیازەو لەکەس نەبووە پێویستى و داواکاری بەکەس نیە ، ئەمە وەك سیفاتە بەرزو پیرۆزەکانی نیە کە بەشی مرۆڤی لێداوە دەتوانین وینای بکەین ..!
وەك نمونەی (الرحمن ، الغفور ، الکریم .... ) و باقى سيفاتەکانی تری خودای پەروەردگار کە لەمرۆڤدا بوونی هەیە ئێمە دەتوانین وێنای بکەین، چونکە لەنێو خۆماندا بوونی هەیە ، ئەگەر کەسێک پێمان بڵێت خودا لێخۆش بووە.. ئێمە ڕاستەوخۆ بێئەوەی پرسیار دروست بێت لەلامان دەزانین کەسی بەخشندە چۆنە ودەزانین ودەتونین وێنای بکەین، بەڵام ئەگەر پرسیار لەوسیفاتە بکەین کە خودای پەروەردگار لەکەس نەبووەو کەسیشی لێنابێت ئەوە وێناکردنی کەمێک گرانە چونکە ئەوسیفاتە لە مرۆڤدا بونی نییە.. بۆیە زاتی خودای پەروەردگار زۆر جیاوازە بەراورد ناکرێت .. لەگەڵ مرۆڤدا، خودا دروستکەرە و مرۆڤیش دروستکراوە.
بۆنمونە وللە المثل الاعلی(( هەروەک چۆن مرۆڤ دروستکەری مۆبایلە و سیفەتیان لەیەک جیاوازە ئەگەر مۆبایلەکە بە دروستکەرەکەی بڵێت کە مرۆڤە بۆچی تۆ بە کارەبا ئیش ناکەیت ئەوە پرسیارێکی نامەنتقە ، چونکە منی مرۆڤ سیفاتم لەو مۆبایلە جیاوازە و بەکارەبا دەمرم هەربۆیە سیفاتی مرۆڤ کە دروستکەرە و مۆبایل کەدروستکراوە جیاوازن، هەرگیز نابن بەیەکتر ئاواش سیفاتی خودا ومرۆڤ جیاوازە و هەرگیزنابن بەیەکتر کەواتەپرسیارێکی زۆر هەڵەیە ، بڵێن کێ خوای دروست کردوە واتا پرسیارەکە منداڵانەیە زانست و فیکروفەلسەفە.. پێکەنینیان بەم پرسیارەدێت )).
لەلایەکی تریشەوە ئەم پرسیارە هەر هەڵەیە، چونکە خودای پەروەردگار پێش کات و شوێن بونى هەبووە و ئێمە ناتوانین وێنا بۆ ئەو باسە بکەین کە چۆن خودا لەکەس نەبووە بۆ نمونە: زاناکان دەڵێن ئەگەر منداڵێک پێش ئەوەی لەدایک ببێت پێی بڵێیت کە تۆ دوای لەدایک بونت لەڕێگەی دەمتەوە خواردن دەخۆیت و ئێستا لەناو ئاودایت لەجێگایەکی تاریکدایت، بەڵام دواتر کە لەدایک بویت هەناسە هەڵدەمژیت و خەڵکانی زۆری لێن کەخۆشیاندەوێیت ئەویش ناتوانێت وێنای ئەو حاڵەتی نان خواردن و شێوازی ژیانەی دوای لەدایک بوون بکات، لەبەر ئەوەى تەنها ئاگادارە بەوژیانەی کە لەناو سکی دایکیدا بونی هەیە.. ناتوانێت وێنای ئەو ڕوداوو پێشهاتانە بکات کە بۆی باس دەکرێت بەهەمان شێوەیش ئێمەیش بۆ ئەو پرسیارە وبۆئەوسیفاتەی خودای پەروەردگار کە لەکەس نەبووە ناتوانین وێنای بکەین، چونکە ئێمە تەنها ئاگادارین بەو ژیانەی کەئێستا تێیداین دەتوانین وێنای ئەوانە بکەین لە مێشکماندایەو بینیومانن، یاخود هەواڵمان پێدراوە بە پێناسەکردنی.