وەڵامدانەوەی گومانەکان
  سەگی ڕەش بۆ فەرمانی پێکراوە بە کوشتنی
ماکوان کەریم
پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت شەیتانە..!

دیسانەوە ئەقڵی کورتی قورئانیەکان .. کە من پێیان دەڵێم شەیتانیەکان .. لەمەشیاندا ئەوەندە داماوانە قسە دەکەن .. شەرمم دەکەم لە خۆم کە وەڵامیان ئەدەمەوە ..

زۆر بەکورتی بەهۆکاری جەنگی نێوانی موسڵمانان و موشریەکان و پاشان دەرچوونی جولەکەکان لە دیاری خۆیان ئەو سەگانەی کە جولەکەکان بە کاریان دەهێنان بۆ پاراستنی مەروماڵاتیان بەرەڵا بووبون زۆر زەرەریان ئەدا لە مەڕو ماڵاتی موسڵمانان .. پێغەمبەری خوا خلی اللە علیە وسلم .. تەنها مەبەستی ئەو سەگانەی دەوری شاری مەدینە بووە کە زیانو زەرەری ئەدا لە موسڵمانان بەگشتی تەنانەت دەچووە ماڵی موسڵمانان زۆر جار زیانی بە ژن و منداڵ موسڵمانان دەگەیاند فەرمانی کرد بیان کوژن.. تائێرە کێشە نیە .. هەموو مرۆڤ لە گیانداری دڕندە خۆی دەپارێزێت..
ئەوانەی کە بە حسابی خۆیان ئەقڵیان پێوەرە و دەڵێن: شەیتان چی دەکات لە ناو سەگی ڕەشدا ..!

لە وەڵامی ئەم باسەدا دەڵێن ... لەزمانی عەرەبیدا ، هەر شتێك لە باشە دوورت بەخاتەوە ، عەرەب پێیی ووتوە شەیتان ، واتا ئەو سەگە مرۆڤەکانی لە ئاسایشو ئەمان دروخستۆتەوە بۆیە ووشەی شەیتانیان بۆ بەکات هێناوە وبەو مانا یە دێت ، ئەصڵ شەیتان ناوی ئیبلیسە ، مرڤ لە ئیمان درودەخاتەوە ،بۆیە ئیبلیسیش ناونراوە بە شەیتان ..

کەواتە لەزمانی عەرەبیدا هەر شتێك لە باڕەوە بەروە خراپە بتبات ئەوە شەیتانە ، قورئانیش بەزمانی عەرەبی دابەزیوە ئەهلی ناوچەکە لێ زمانەکە تێگەیشتوون چونکە خۆیان خاوەنی زمانەکە بوون ..
لەلایەکی تریشەوە زانایان ئیسلام .. باس لەوە دەکەن جنۆکە شەیتانەکان کە دەچنە ناو لاشەی مرۆڤەوە بەهۆکاری ترسە بۆیە هەمیشە لەگەڵ ئاژەڵە دڕندەکاندا دەژین بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بترسێنن و سود لە ترسیان وەر بگرن تا ئازاریان پێبگەیەنن

دەرئەنجام : تۆی ئەقڵگەری کورت بین... ئەگەر ئەتەوێت تەحلیل و شیکاری بکەیت هیچ نەبێت زمانی قەومەکە خۆی بزانە و- بزانە بۆچی ووشەکە بەکارهاتوە ، تۆ تەفسیری بەکەیت بە ئیبلیس ، گومانی تێدانیە ئەقڵت توشی ئیفلیجی دەبێت ....

ئەمەش دوو سەرچاوەی گرنگ ، بەم نزیاکانە کۆمەڵێك برا هەڵدەستن بە روونکردنەوەی ئەو گومانانە ...
http://www.ahlalhdeeth.com/vb/showthread.php?t=30341

http://www.bayanelislam.net/Suspicion.aspx…

به‌روار: 04/09/2019
بینین: 1363