عه‌زابی قه‌بر بونی هه‌یه؟
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره هه‌ژده
خه‌ڵكێك ئه‌پرسێت ئایا عه‌زابی قه‌بر بونی هه‌یه؟ ئێمه وه‌كو ئه‌هلی سونه‌و جه‌ماعه عه‌قیده‌مان وه‌ك سونه‌و جه‌ماعه پێمان وایه به‌ڵێ، ژیانێك هه‌یه پێی ئه‌وترێ ژیانی به‌رزه‌خ، خه‌ڵكێك ئه‌پرسێت ئه‌ی باشه قیامه‌ت هه‌یه؟ قیامه‌ت حه‌ق و حسابی تیایه به‌ڵام ئیتر به‌رزه‌خ چ پێویست ئه‌كات كه ئینسان لێپرسینه‌وه و عه‌زابی تێدا بێت .ئێمه كاتێك له‌ڕه‌حمی دایكمانداین له‌ناو ژیانی ڕه‌حمی دایكداین ژیانێكه ئێمه تیایدا ژیاوین، بیرمان نیه چیمان تێدا كردوه ،چۆن تیایدا نه‌شونمامان كردوه ،هاتوینه‌ته ئه‌م ژیانه ژیانێكی خۆش سیستمی خۆی تایبه‌ته له‌ژیان و له‌كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌هه‌موو ئه‌و سیسته‌مانه‌ی كه هه‌یه، دوای ئه‌م ژیانه كه ئینسان ئه‌مرێت حه‌ره‌كه‌یه‌كی تری انتیقالی تری تێ ئه‌چێت كه‌لاشه‌ی ئه‌چێته ناو ئه‌و گۆڕه وه ڕۆحیشی ئه‌چێته ناو عاله‌می ئه‌ڕواح، پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم له‌باسه‌كه‌دا بۆمان باس ئه‌كات ئه‌فه‌رموێت: ئینسان به دوو شێوه شێوه‌یه‌كیان یان باشه شێوه‌یه‌كیان یان خراپه ئه‌و كه‌سه‌ی كه باشه خوای گه‌وره له‌باشه‌كانمان بكات ڕۆحی له‌جێگایه‌كی خۆشدا ئه‌مێنێته‌وه تاڕۆژی قیامه‌ت وه ئه‌و كه‌سه‌شی كه خراپه ڕۆحی له‌جێگایه‌كدا ئه‌مێنێته‌وه شوێنێكی ناخۆشه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم وه‌سفی كردوه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه ناخۆش بێت به‌وه‌یلێك له‌شێوه‌كانی دۆزه‌خ وه‌ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه خۆش بو به جێگایه‌ك له‌جێگاكانی به‌هه‌شت كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌یه له‌به‌ینی هه‌ردوكیان ماوه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌یه له‌ناو عه‌زابی قه‌بردا وه له‌ناو عه‌زابی ژیانی به‌رزه‌خ دا پاك ئه‌بێته‌وه بۆ قیامه‌ت یان زۆر كه‌س هه‌یه ئازاره‌كه ئه‌چێژێت وه‌حسابی له‌گه‌ڵ ئه‌كرێت بۆئه‌وه‌ی له لێپرسینه‌وه‌ی دوه‌مدا ئاسانكاری بۆبكرێت .خه‌ڵكێك ئه‌پرسێت ئایا ژیانی به‌رزه‌خ ئه‌و كه‌سانه‌ی مردون و له‌به‌رزه‌خدا ماونه‌ته‌وه خه‌ریكی چین چ كاره‌ن چۆن ژیان ئه‌به‌نه سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم له‌فه‌رموده‌یه‌كدا ئه‌فه‌رموێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌به‌رزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه ژیان و گوزه‌رانیان بۆ چاوه‌ڕێ كرنی بۆ قیامه‌ت تاكو دێت ئه‌گه‌ر پیاو باش و چاكه خواز بێت وه‌كو ئه‌وه وایه ئه‌وه‌نده ئاوڕێك بداته‌وه ئه‌وه‌نده كاته‌كه‌ی به‌كه‌می لێ ئه‌ڕوا چونكه خۆشیه‌كه له‌خۆشیه‌كانی به‌هه‌شت باخێكه له‌باخه‌كانی به‌هه‌شت ئه‌وه‌نده‌ی ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كه چونكه ئه‌وه‌نده ژیانه‌كه‌ی خۆشه وه‌ك وتمان سیستمێكی ژیانه ڕاسته ئه‌م لاشه‌یه‌مان ئه‌م قه‌باغه‌ی ئێستا هه‌مانه ئه‌چێته ژێر ئه‌و گڵه‌وه ناو ئه‌و گۆڕه‌وه له‌وێدا ئه‌مێنێته‌وه به‌ڵام لێپرسینه‌وه و سه‌ره‌تاكه‌ی بۆئینسان ئه‌و حه‌قه بزانێت كه مردن حه‌قێكه و هه‌موو كه‌سێك ئه‌بێ بیچێژێت و ئه‌و ڕاستیه‌یه كه هه‌موومان دركی پێ ده‌كه‌ین به‌ڵام گوێی خۆمانی لێ ئه‌خه‌وێنین ئه‌بێ هه‌مومان له‌ناو ئه‌و قه‌بره بۆجارێكیش ڕۆح بێته‌وه به‌رمان و لێپرسینه‌وه‌ی یه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت بۆئه‌وه‌ی خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ لێپرسینه‌وه‌ی دوه‌م كه قیامه‌ته ئه‌م سیسته‌مه ڕۆحمان ئه‌چێته جێگایه‌كه‌وه كه پێی ئه‌وترێ عاله‌می ئه‌رواح وه ئه‌و ڕۆحه كه‌من گوێم له محمد ولددونشتی بوه كه عالمێكی گه‌وره‌یه ئه‌ڵێ ڕۆحه پاكه‌كان له‌عاله‌می ئه‌ڕواحی پاكدا ئه‌مێننه‌وه وه ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ڕۆحیان پیسه له‌عاله‌مێكی ئه‌شباحن له‌ناو عاله‌می ئه‌شباح و ڕۆحه ئه‌مێننه‌وه به‌وشێوه‌یه‌ی جیائه‌بێته‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی باشه خوازن له‌باخێك له‌باخه‌كانی به‌هه‌شتن ئه‌وكه‌سانه‌شی خراپه‌كارن له دۆڵێك له‌دۆڵه‌كانی جه‌هه‌نمن
ئه‌م باس و خواسته له‌ناو كۆمه‌ڵێك له موسڵمانانن كۆمه‌ڵێك له‌زانایان شێخی شه‌علاوی قه‌ناعه‌تی به عه‌زابی قه‌بر نیه به‌ڵام مانای وانیه هه‌ركه‌سێك قه‌ناعه‌تی نه‌بو ئێمه‌ش ئه‌بێ له‌و زانایانه سه‌د له‌سه‌د چونكه ئه‌وان به‌عه‌قه‌وانی بیریان لێ كردوه‌ته‌وه به‌ڵام مادام پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم باسی لێوه‌كردوه وه حه‌دیسی سحیحی له‌سه‌ر هاتوه هه‌واڵێكی غه‌یبیه كه ئێمه‌ی ئه‌هلی سونه‌و جه‌ماعه هه‌ر هه‌واڵێك له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری خواوه هات و سحیح بو به‌بێگومانی ئیمان و بڕوامان پێیه‌تی و سه‌د له‌سه‌د ڕاسته گومان له‌وه نیه كه عه‌زابی قه‌بر هه‌یه .
به‌روار: 08/09/2019
بینین: 588
|