ئاده‌م و حه‌وا و خواردنی سێوه‌كه ، تاوانی ئه‌وان بوو ئێمه‌ش بوینه قوربانی ده‌ستی باوكه ئاده‌م؟
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره نۆزده
بۆچی ئه‌و گومانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه ئه‌ڵێن گوایه ئێمه به‌هۆكاری تاوانه‌كه‌ی ئاده‌مه‌وه هاتوینه‌ته سه‌ر زه‌وی ئه‌و هه‌موو تاوانه له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه بۆچی تاوانی ئاده‌م هه‌ڵگرین، له‌ڕاستیدا ئاده‌م هه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی بوه وه‌كو ڕێزێك خوای گه‌وره له‌به‌هه‌شتدا دروستی كردوه لاشه‌كه‌ی ئینسان ئه‌سڵی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆبه‌هه‌شت ئه‌گینا له‌سه‌ر زه‌ویدا ژیانی كردوه كاتێك خوای گه‌وره به‌ئاده‌م ئه‌فه‌رموێت سه‌لامی خوای لێ بێت ( وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَٰذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ)(البقرە ۳٥)مه‌به‌ست هه‌ر ئه‌و به‌هه‌شته‌یه له‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌به‌ست لێی باخ و باخاته عولەمایان ئه‌فه‌رمون له (كشمیر )دا بوه واته جنه له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌مانای باخ و باخات دێت. پاشان گومانه‌كه‌ی تریش له‌وه‌دایه ئه‌ڵێن گوایه شه‌یتان چوه‌ته ناو به‌هه‌شته‌وه شه‌یتان چۆن ئه‌توانێت بچێته ناو به‌هه‌شته‌وه دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی نیه له‌كاتی قیامه‌تدا خه‌ڵك ئه‌توانێ بچێته ناویه‌وه ،شه‌یتان بۆیه ئه‌توانێت بچێته ئه‌و باخ و باخاته‌وه چونكه هی سه‌ر زه‌وی بوه .خوای گه‌وره له‌قورئاندا باسی دوو هاوڕێكه له‌سوره‌تی كهف دا بۆ پێغه‌مبه‌ری خوای ﷺ ده‌گێڕێته‌وه ئه‌فه‌رموێت:( وَاضْرِبْ لَهُمْ مَثَلًا رَجُلَيْنِ)جنته ئه‌و جنته به‌مانای باخی سه‌ر زه‌ویه یان جینان ئه‌ویش له‌مانای تنزینه‌وه هاتوه هه‌رشتێك تنزینی هه‌بو پێی ئه‌وترێ جنه( جینان) واته پارێزراو پاشان خوای گه‌وره باسی ئه‌وه‌مان بۆده‌كات ژیانی حه‌زره‌تی ئاده‌م له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌مانای ئه‌وه بوه كه ژیانی ئینسانێكی ئاسای بوه وه له‌و داره خوای گه‌وره پێی فه‌رمووه مه‌یخۆ مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌بوه كه توشی ناڕه‌حه‌تیان ئه‌كات بێ ئه‌مری خوای گه‌وره‌یان كردوه شه‌یتان یش هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندوه‌و له‌داره‌كه‌ی خواردوه ئیتر داره‌كه سێوه داره‌كه قۆخه هه‌نجیره هه‌رچیه‌ك بێت كه‌س نازانێت خه‌ڵكێك هه‌ر له‌خۆیه‌وه ئه‌ڵێ داره‌كه سێ‌و بوه ئه‌گینا له‌هیچ جێگایه‌كدا نه باسی سێ‌و كراوه نه‌باسی گه‌نم كراوه نه‌باسی جۆ كراوه نه‌باسی داره‌كه كراوه باسی هیچ شتێك نه‌كراوه كۆمه‌ڵێك له‌زانایان ئه‌ڵێن له‌وانه‌یه ئه‌و داره ببێته هۆی ئه‌وه‌ی توشی ناڕه‌حه‌تیان بكات بۆیه خێرا خۆیشیان ڕوت كردوه‌ته‌وه توشی خوران و نه‌خۆشی پێست ئه‌مه بوه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی حه‌زره‌تی ئاده‌م سه‌لامی خوای لێ بێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌و داره بخوات و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر بێت ئه‌مه چیرۆكی ئاده‌مه سه‌لامی خوای لێ بێت شه‌یتان چوه‌ته ناو باخه‌كه‌وه ناو به‌هه‌شتی ئاسمان نه‌بو به‌ڵكو هه‌ر به‌هه‌شتێك بوه له‌سه‌ر زه‌ویدا كه باخ و باخاتێك بوه ئه‌مه چیرۆكه‌كه‌یه‌تی كه شه‌یتان ئه‌چێته ئه‌و جێگایه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی بوه ئه‌یتوانی بچێت ئه‌وه‌نده شتێكی قورس نیه خه‌ڵك گومانیان لادروست بوه شه‌یتان چۆن چوه‌ته ئاسمان وچۆن چوه‌ته به‌هه‌شت و ئاده‌م چۆن له‌وجێگایانه بوه ئه‌مانه له‌لای خه‌ڵك بوه‌ته گومان ئه‌گینا هه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی بوه ئاده‌م علیه سلام وه‌دایكیشمان حه‌وا له‌سه‌ر زه‌وی دا بوه خه‌ڵكێكیش ئه‌پرسێ گوایه به‌هۆی حه‌واوه له‌داره‌كه‌ی خواردوه ئه‌م قسه‌یه ڕاست نیه چونكه دایكه حه‌وا كه دروست بوه حه‌وا واته حی واته زیندو شوێن كه‌وتوی ئاده‌م بوه تاوانه‌كه ئاده‌م كردویه‌تی حه‌واش به‌شوێنیا كردویه‌تی تاوانه‌كه له‌هه‌موو ئه‌دیانه‌كانی تردا ته‌ورات و ئینجیل و ئه‌وانی تریشدا كه هاتوه گوایه به‌وه‌ی كه ئه‌ڵێن حه‌وا ئاده‌می هه‌ڵ خه‌ڵه‌تاندوه به‌ڵام خوای گه‌وره باسی ئاده‌م ئه‌كات باسی حەوا ناكات تاوانه‌كه ئه‌و ئه‌یكات دائیمه‌ن پیاو كاره‌كه ئه‌كات ئافره‌ت مرفوعه ڕاسته هه‌ردوكیان به‌شداربونه له‌گه‌ڵ یه‌كدا به‌ڵام ئاده‌م تاوانه‌كه‌ی حه‌واش هه‌ڵ ئه‌گرێت كورت و پوخت كه‌س نازانێ ئاده‌م سێوی خواردوه چ دارێكی خواردوه ئه‌و به‌هه‌شته نه‌بوه له‌ئاسماندا وه خه‌تاكه‌ش خه‌تای دایه حه‌وا نه‌بوه سه‌لامی خوا له‌هه‌ردوكیان بێت شه‌یتان هه‌ڵیانی خه‌ڵه‌تاندوه شه‌یتان ناتوانێ بچێته عه‌رشی خوا ئه‌و باخ و باخاته له‌سه‌ر زه‌وی بوه خوای گه‌وره سزای داون له كێوی عه‌ره‌فات ته‌عاروفیان كردوه ئاده‌م له شام و حه‌واش له نج دوای ئه‌وه تعاروفیان كردوه هه‌ردولایان له‌ناوچه‌یەک له كێوی عه‌ره‌فات یه‌كتریان بینیوه داوا له‌خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن كه لێیان خۆش بێت.
به‌روار: 13/09/2019
بینین: 640
|