وەڵامدانەوەی گومانەکان
  محمدی پێشبینیکراو
هامنۆ هەورامی

ئاماژەی هاتنی کۆتا پەیامبەر لەژێر سایەی لێکۆڵینەوەیەکی پڕۆفیسۆر عبد الاحد داود
شایلۆهـ چییە و چی بەسەر هاتووە؟

وەک هەمیشە دەزانین کە پەرتوکی پیرۆز ئەو پەیامەیە کەلە کاتی وەرگێڕانەکاندا و لەبەر گرتنەوەکانیدا چەندان هەڵەی زەقی وەرگێڕانی تێدا کراوە ئەویش بەهۆی ئەوەی مەسیحیەکان تەنها لە دەقە گریکیەکان سوودیان وەرگرتووە نەک عیبرییەکە کەبەهۆیەوە ستەمی گەورە کراوە لە پەیمانی کۆن و دووچاری گۆڕانکاری گەورە کراوەتەوە، کە ئەوە خیانەتێکە کە کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پەرتوکی پیرۆزیش دووپاتیان کردووەتەوە بەرامبەر ئێمەی خوێنەر و مەسیحییە کورد زمانەکان.
ئەوەی من مەبەستمە لێرەدا و ئاماژەی پێبدم سفری التکوین(پێکهاتن): بەشی ٤۹: دێڕی ۱۰ یە.، گەر سەرنجی وەرگێڕانە کوردیەکە بدەین دەبینین بەم شێوەیە وەرگێڕدراوە:

۱۰ داردەستەکە لە یەهودا دانابڕێت،گۆچانی فەرمانکردنیش لە نێو قاچەکانی ،هەتا ئەو کەسە دێت کە خاوەنیەتی، گەلان هەر بۆ ئەو ملکەچ دەبن.

لە خواریشەوە بە تێبینی نووسراوە:
پێشبینییەک ‌ببینن لە پەیمانی کۆندا خێرا دەیدەنە پاڵ مەسیح. سەیردەکەین کە مەسیحیەکان هەر ئەیانەوێت بیلکێنن بە مەسیحەوە بەبێ ئەوەی پەیوەندی بەوەوە هەبێت، هەربۆیە وشەی شایلوهـ (שילאה‬ )ـیان لابردووە بۆ ئەوەی چاوبەستەکەیان سەربگرێت بۆیە ئێمە دێین پێشبینیەکە دەدەین لە بێژنگی زمانەوانی و هەقیقەت.

ئەمەش واتا ڕاستە وەرگێڕانەکەیە:

سفری پێکهاتن: ٤۹ :۱۰ دەڵێت:
دارگۆپاڵی پاشایەتی و یاسادانان لە نێوان پێیەکانی یەهوذا دەرناچێ تا شایلۆهـ دێ و نەتەوەکان سەری بۆ دادەنوێنن.
وشەی شایلوهـ وەک خۆی پارێزگاری لێکراوە و وەڕنەگێردراوە جگە لە سریانیەکەی بەناوی (الپشیتا) کە وەرگێڕدراوە بۆ (ئەو کەسەی داری پاشایەتی ڕوون و ئاشکرا دەبێت وەک لەمەودوا دێت) واتە: سیفاتەکانی دەسەڵات و پەیامبەریەتی لە یەهوذا و بنەماڵەکەی دانابڕێت تاوەکو ئەودەمەی ئەو کەسە دێت کە ئەم سیفەتانە تایبەتن بەو و نەتەوەکان سەری بۆ دادەنەوێنن.
لەوانەیە وشەی (شایلوهـ) لە کرداری (شلە: shalah: שלה) داڕێژرابێت و لەم بارەدا بە واتای ئاشتیخواز و بەقا و هێمن دێت، هەروەها ئەم کردارە بەواتای هەناردەی و ڕایسپارد دێت کەلەناوی چاوگی (شیلواح: shiluah: שילוח)‬ ‬ وەردەگیرێت و تەواو دەبێتە هاوواتای رسول ئەمەش هەمان نازناوی محمدە پەیامبەری خوا (صلی الله علیه وسلم)
مەسیح نازناوی پادشاکانی ئیسرائیل و قەشەگەورەکان بووە ئەوانی بەزەیتی پیرۆزی زەیتوون و بۆنی هەمەجۆر چەور دەکران وە تەنانەت بە کۆرشی هەخامەنشیش وتراوە :

هکذا قال الله لمسیحە قورش - اشعیا :٤٥: ۱-۷

بە چ بڕوایەك شایلوهـ پێشبینیەکەی یقعوبە بۆ محمد:

۱.بەگشتی بیروڕای لێکۆڵەران لەسەر ئەوەیە کە ئەم دەربڕینە مجازیە و دارگۆپاڵ و یاسادانان واتای دەسەڵاتی جیهانی و پەیامبەرییەتی دێت.

۲.کێ ئەو دەسەڵات و پێشبینیە دەگرێتەوە:
موسی : ئەو نییە چونکە یەکەم ڕێکخەری هەردوازدە هۆزەکەیە. پێش ئەویش هیچ پاشا و پەیامبەرێکی یەهوذا نییە.

داود: ئەویش نییە چونکە یەکەم پاشا و پەیامبەرە لەنەوەی یەهوذا خۆی.

عیسا: ئەویش نییە چونکە خۆی ڕایگەیاندووە کە ئەو مەسیحەی ئیسرائیل چاوەڕوانی دەکات لەنەوەی داود نابێت.
(Mateu: 22
: 44-45 mark 12 :35-37 lok : 20: 41-44 )

هەروەها عیسا شەریعەتێکی نوێی نەهێنا و بیری لە دەسەڵاتداری نەکردەوە و ئامۆژگاری یەهودییەکانی دەکرد کە بۆ قەیسەر دڵسۆز بن و باجی بدەنێ.

محمد: دەسەڵاتی جیهانی و قورئانی هێنا بۆ ئەوەی شوێنی داری پادشایەتی یەهودی و شەریعەتە کۆنە ناکردە و قەشایەتی گەندەڵ بگرێتەوە وە پاکترین ئاین و یەکخواپەرستی ڕاگەیاند و چەندان نەتەوەی کردە یەک.

۳.هەروەها واتای دووەمی شایلوهـ بۆ بەرژەوەندی محمد (صلی الله علیه وسلم) دەگەڕێتەوە کەبەواتای ئارام و ئاشتیخواز و دەست پاک و ڕاسپاردە پارێز دێت کە داڕشتنی ئارامی بۆ ئەم واتایە کە (شیلیا: ש‬ילי)‬ـیە لە ڕەگی (شلا: ש‬ל)‬ کە لە عەرەبیدا نییە، ئەوەی زانراوە پێش پەیامبەرییەتی خەڵکی مەککە بە (محمد الامین) باسیان لێوە کردووە کە هیچیشیان لەسەر شایلوهـ و واتاکانی نەزانیوە.

٤.واتای سێیەمی شایلوە لەوانەیە لە هەڵگێڕانەوەی (شلواح ש‬ל‬ו‬ח)‬ و لەوکاتەدا لەگەڵ نازناوی پەیامبەری عەرەبی کەلە قورئان زۆر دووپات دەبێتەوە کە (الرسول) دەگرێتەوە وشەی (شلواح) واتای رسول و دەستەواژەی (شلواح الوهیم שלוֹח אלהים ) بە عیبری واتای رسول الله دێت کە ڕۆژێك پێنج جاران لەهەموو جیهان بانگی نوێژی مزگەوتەکان دووبارە دەبێتەوە بەڵام بە تەنها جارێك شایلوهـ یان شلواح هاتووە لەکاتی باسکردنی سەردەمی یعقوبدا. وە لەهەموو ئەمانەدا هەموو نیشانەکان بۆ محمد دەڕۆن.


چەند سەرنجێک :
۱. ئەوەی ڕوونە کە دەسەڵات و یاسادانان دەبێت لە هۆزی یەهوذا بمێنێتەوە تا شایلوهـ دەردەکەوێت یەهودیش لەو باوەڕەدان کە شایلوهـ هێشتا دەرنەکەوتووە و دەبوایە دەسەڵاتی جیهانی و پەیامبەرییەتی لەلای هۆزی یەهوذا بمابایەوە بەڵام لەسەدەی حەوتەمی لەدایکبوونی مەسیح کە ئیسلام سەری هەڵدا ئەم دوو دەسەڵاتە لەلای یەهودا نەما و پەیامبەرییەتی لەنەوەی ئیسرائیلەوە گوازرایەوە بۆ نەوەی ئیسماعیل.

۲.ئەوەی جێی سەرنجە ئێستا هۆزی یەهوذا لەناوچووە و دەسەڵاتی پەیامبەرییەتی لە کیسچوو هۆزەکە بوونێکی دیاریکراوی نەما، یەهودی دەتوانێت بوونێکی دیاریکراوی نەما یەهودی دەتوانێت بەوە خۆی بناسێنێت و بڵێت من ئیسرائیلیم بەڵام ناتوانێت خۆی بە یەکێ لەو دوازدە هۆزە بناسێنێت.. وەک یەهوذا.
بۆیە دەبێت یەهودی ددان بەیەکێک لەم دووانە بنێت:
یاخود دەبێت دانبنێن بەوەی شایلوهـ پێش ئەوان هاتووە و باپیرانیان نەیانناسیوە.
یاخوود بڕیاربدەن کە هۆزی یەهوذا لەو باوەڕەن شایلوهی لێ پەیدا دەبێت بوونی نەماوە.
۳.پێشبینیەکەی یەعقوب (علیه الصلاة والسلام) بە ڕوونی ئەوە دەگەیەنێت کەدەبێت شایلوهـ لە هۆزی یەهوذا نەبێت، (ئەمەش تەواوی پێچەوانەی بیروباوەڕی مەسیحی و یەهودییەکانە) بەڵکو نابێت لە هیچ کام لە دوازدە هۆزەکەی ئیسرائیلیش بێت، چونکە بە ئاشکرا پێشبینیەکە دەڵێت هەر کە شایلوهـ دێت ئەوا دەسەڵات و یاسادانان لە بنەماڵەی یەهوذا ون دەبێت ئەمەش تەنها بەوە جێبەجێ دەبێت کە شایلوهـ لە بنەماڵەی یەهوذا نابەڵەد بێت چونکە ئەگەر شایلوهـ لە یەهوذا بکەوێتەوە چۆن دەبێت لە دەسەڵات و یاسادانان دوور و بێبەش بێت؟
هەروەها ناشبێت شایلوهـ لە هۆزێکی دیکەی بنەماڵەی یەعقوب چونکە داری پادشایەتی و یاسادانان بۆ بەرژەوەندی هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل بوو نەک تاکە هۆزێک هەروەها ئەم سەرنجە بۆچوونی مەسیحیەکانیش ڕەتدەکاتەوە، چونکە عیسی (علیه الصلاة والسلام) لەلایەن دایکییەوە لە بنەماڵەی یەهوذا کەوتووەتەوە هەروەک دەڵێن.
باشە مادام نەوەی ئیسرائیل و ئیسماعیل لە بنەماڵەی ئیبراهیمن کەواتە چ جیاوازیەک هەیه ئەگەر شایلوهـ لە یەهوذ یا زەبولون لە عیسا لە یەساکر لە ئیسماعیل و ئیسحاق مادام لە ئیبراهیمی باوکیانەوە هاتووە ؟

کەواتە ئەوە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە محمد (صلی الله علیە وسلم) زۆر بەجوانی ئاماژەی پێدراوە و ئەوەش ڕاستی قورئان دەردەخات کە دەفەرموێت:

الَّذينَ يَتَّبِعونَ الرَّسولَ النَّبِيَّ الأُمِّيَّ الَّذي يَجِدونَهُ مَكتوبًا عِندَهُم فِي التَّوراةِ وَالإِنجيلِ يَأمُرُهُم بِالمَعروفِ وَيَنهاهُم عَنِ المُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّباتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيهِمُ الخَبائِثَ وَيَضَعُ عَنهُم إِصرَهُم وَالأَغلالَ الَّتي كانَت عَلَيهِم ۚ فَالَّذينَ آمَنوا بِهِ وَعَزَّروهُ وَنَصَروهُ وَاتَّبَعُوا النّورَ الَّذي أُنزِلَ مَعَهُ ۙ أُولٰئِكَ هُمُ المُفلِحونَ﴿۱٥۷﴾ الاعراف.
به‌روار: 09/10/2019
بینین: 693