ڕێرەوێك بۆ ناساندنی لیبراڵیزم
ماکوان کەریم
ئه‌م ووشه‌ی لیبرالیزمه زۆر مانای جیاوازی له خۆ گرتووه که له‌و کاته‌وه‌ی له دایك بووه زۆر جار ئه‌و ناوانه‌ی که لێنراوه دژایه‌تی یه‌کتریان کردووه له زمینه‌یه‌که‌وه بۆ زه‌مینه‌کی تر، زۆر جیاوازی تیا به‌دی ده‌کرێت هه‌روه‌ك ئاسمان و ڕێسمان، لیبرالیه‌ت سه‌رهه‌ڵدانی له رۆژئاواوه بووه، رۆژئاوا خاوه‌نیه‌تی، هه‌ڵه نیم ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌م لیبرالیزمه له هه‌ناوی خۆیدا په‌لی هاویشتووه بۆ هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی ژیان له ئاین، ئابووری، سیاسه‌ت، گۆمه‌ڵگا و له بیری تاکه که‌سیش.
ده‌کرێت ئه‌م لیبرالیزمه له زۆر جێگادا به به‌کر مه‌رگه‌وڕی بکوژی دوو ئاشقی وه‌ك کاکه مه‌م و خاتوو زین بێت، ده‌کرێت رۆبن هودی دزی یارمه‌تی ده‌ری هه‌ژاران بێت!
چونکه له فه‌رهه‌نگی شارستانیه‌تی ڕۆژائاوادا وا ڕاڤه‌کراوه که ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی ده‌کات زۆر جار دژی ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ململانێیه شارستانیه‌ته‌که به‌رده‌وام بێت!
نوسه‌ر بۆیه ئه‌م بابه‌ته‌ی هه‌ڵبژارد..چونکه زۆر توێژینه‌وه کراوه له‌سه‌ر دیموکراتی و بیری شوعیه‌کان ته‌نانه‌ت به‌عسیه‌کانیش، پاشان وه‌ك سیسته‌می عيلمانیه‌ت و گڵۆباڵیزم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سه‌رنجم داوه تائێستا له هاوبیرانی خۆم زۆر له‌سه‌ر لیبراڵیه‌ت نه‌یان نوسیووه یاخود توێژینه‌وه‌ی بۆ نه‌کراوه، ئه‌م لیبرالیزمه زۆر جار له ژێر دیکۆری دیموکراتیدا نیشانمان ده‌درێت، ده‌مامکی ئازادی فیکری به‌سه‌ردا کراوه و خۆشگوزه‌رانی مرۆڤه‌کان لێره‌وه وێنه‌کراون، پێشکه‌وتن و کۆمه‌ڵگایی مه‌ده‌نی له‌م چه‌مکه‌وه پێناسه‌کراوه، وا ئێستا به شێوه‌یه‌کی گشتی باڵی خۆی کێشاوه به‌سه‌ر کوردستاندا ئه‌وانه‌ی که بانگه‌وازی بۆ ده‌که‌ن بۆ لیبرالیه‌ت بانگه‌شه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه که ئازاد بوونه له هه‌موو بیر‌و ئایدۆلژیایه‌ك، ئیتر هه‌رچی بێت.
ئه‌م ده‌نگه که بیسترا له‌دوای روخانی بلۆکی شه‌رقی بوو که هه‌موو دنیا پێ وابوو ئازادی ده‌ست پێده‌کات له ئه‌مریکاو پاشان له‌ڕۆژئاوا به گشتی، لێره‌وه ته‌پڵی سه‌رکه‌وتن لێدرا بۆ ئازادی، ئه‌م ڕه‌وشتی لیبرالیزمه رۆژئاوایه له هه‌موو دنیادا پێگه‌ی خۆی به هێزکرد، هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی به‌ربه‌ره‌کانێی بکه‌ن که ئاڵای خۆی به‌رز کرده‌وه، به چاو سورکردنه‌وه و هاندانی خه‌ڵکی به قسه‌ی خۆش له‌سه‌ر لاشه‌یه‌کی پڕ کرماوی و شارستانیه‌تێکی ته‌زویر و نامۆ خۆی سه‌پاند، ئه‌ویش وه‌ك ئاماژه‌م پێدا ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌تی ڕوخاو بوو. لێره‌وه سه‌رکه‌وتنی ته‌واوه‌تی شارستانیه‌تی لیبرالی سه‌ریهه‌ڵدا و (فرانسیس فۆکۆیاما) ووتی: ئه‌م سه‌رکه‌وتنه کۆتای شانۆکه‌یه مێژوو له جێگای خۆیدا ده‌چه‌قێت!
ئینجا ئه‌مریکا که پێشه‌نگ و سه‌رکردایه‌تی لیبرالیزمه دوای هستریایی له‌ناو بردنی په‌نجا ملیۆن هندی سور له کۆمه‌ڵگای خۆیدا و هێنانی کۆیله‌کانی ئه‌فه‌ریقا بۆ زیندانی گه‌وره‌ی ئازادی لیبرالیه‌ت، دیسانه‌وه مێژووی خۆی دووباره ده‌کاته‌وه گۆنتنامۆی رۆشنبیری و ئابوری سیاسی سه‌ر هه‌ڵئه‌دا و ئازادی زیندانی ئه‌بوو غرێب ده‌کاته کاڵاو ده‌یکات به به‌ر لیبرالیزم دا ئاوات و هیوای گۆلبالیزم له‌سه‌ر بنه‌مای دیموکراتی زۆرینه سه‌ر هه‌ڵئه‌دات و تا مشه‌خۆره‌کان دروست ده‌بن له وڵاتمان و له وڵاتاندا و شه‌خسه‌نه ده‌بێته‌وه ر‌موز به‌رژه‌وندی گشتی پێشل ده‌کرێت، به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سه‌رمایه‌داری سه‌رهه‌ڵئه‌دات ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان وه‌ك قارچ هه‌ڵئه‌تۆقێن له‌سه‌ر گیانی خه‌ڵکی ڕه‌شو ڕووت، پاشان به ناوی ئازادی بیر‌و فره دیدیه‌وه هه‌رچی پیرۆزیه‌کانه ده‌خرێته ژێر پێی سه‌رمایه‌داره و‌رگ زله‌کان و ئافره‌ته‌کانیان که به جومگه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار پاژنه‌ی پێڵاویان به‌رزه!
به‌داخه‌وه‌م بۆ هه‌ندێك له‌هاوبیرانی خۆم که ئاماده‌ن موشه‌کی بیر‌و هزری ئه‌مریکی روومان تێبکات ئاسمان و زه‌ویمان کاول بێت.. پاشان بێ هیچ سانسۆرێك سه‌رسام بین به فیکر‌و هزری ئه‌وه‌ی که ئێمه خاوه‌نی نین.
(ئیبن خه‌لدون) ده‌ڵێت: هه‌موو گه‌لێکی دۆڕراو شوێن که‌وتووی گه‌لانی براوه‌ن!.
لێره‌دا ڕۆشنبیرانی ئه‌م بیره‌و یاخود ئه‌وه‌ی سه‌رسامه به‌م شێوه‌ی ژیانه که سارمایه‌داریه.. له‌وانه‌یه بڵێن: ئه‌ی باشه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا بێت ئێمه گوزه‌رانمان چۆن بوو! بۆ ده‌بێت نارازیبین له‌وه‌ی که بۆمان هاتۆته پێش، هه‌روه‌ك ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و بیری سیاسی و ئازادی فیکری و ...هتد که هه‌مووی ده‌سته به‌ر بووه بۆمان؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم ئه‌م ووته‌یه ڕاسته به‌ڵام (ته‌دلیسه)، ئه‌م پرسیاره چونکه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا بێت خودی ئه‌مریکا خۆی له کوێ بوو له کاتێکدا (١٨٢) هه‌زار ئه‌نفال کراو، پێنج هه‌زار گوڵه وه‌نه‌وشه له رۆژێکدا کیمیابارانی لیبرالیه‌تی کارگه گه‌وره‌کانی دنیایی سه‌رمایه‌داری کرا، ئه‌وکات بۆ ده‌نگ نه‌بوو! ده‌زانم هه‌موومان ده‌ڵێین به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ده‌مه وای ده‌خواست، لێره‌وه ده‌بێته‌وه به پرسیار که به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ما، ئه‌وکات لیبرالیه‌تی سه‌رمایه‌داری ئێمه‌ش ده‌کاته‌وه قوربانی ده‌ست ئازادی و دیموکراتی لیبرالیه‌ت، له کاتێك دا مافی ئافره‌تان له هه‌موو دنیادا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت، کوا مافی ئافرتانی گه‌ریلا له قه‌ندیل له‌سایه‌ی لیبرالیتدا.. ئه‌وان بونه‌ته تیرۆریست!..
لێره‌وه (فرانسیس فۆکۆیاما ) له نوسینێکیدا که ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و دواوه دێته‌وه ئه‌مه وته‌که‌یه‌تی ده‌ڵێت: (دیموکراسی ئه‌مه‌ریکی له دنیادا بوو به عار، ئه‌و شێوه‌یه‌ی که چین و ڕووسیا گرتوویانه‌ته به‌ر له سیسته‌می لیبرالیه‌تی سه‌رمایه‌داری زۆر له‌وه‌ی ئه‌مریکا به شه‌رفتره، سه‌رما‌یداری وه‌ك سیستمێك بۆ ئابووری لیبرالیه‌ت بۆ بیر و هزر، دیموکراسی بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئه‌مریکادا له لێڵی و نه‌هامتیدایه رۆژ به‌رۆژ سومعه‌ی له زه‌وی ده‌درێت...
پێمان وابوو جۆرج بۆش لیبرالیه‌ت و ئازادی بۆ مرۆڤه‌کان ده‌سته به‌ر ده‌کات، به‌ڵام له سایه‌ی میلتاریزم بۆته لیبراریزمی ئوصڵی، له‌هه‌مان کاتدا لیبرالیه‌تی ئابوری مۆنۆپۆلی ژیانی ئاده‌میزادی کردووه خۆ ئه‌گه‌ر ئابووری ئه‌مریکا رووی له دوا نه‌بووایه‌و له‌به‌رانبه‌ردا ئابووری چین و رووسیا هه‌ندێك له وڵاتانی تر گه‌شه‌ی نه‌کردایه ئه‌وا ئێستا مرۆڤایه‌تی روو له هه‌ڵدێریکی گه‌وره بوو،نمونه‌ی ئیسلاند و یونانمان له‌به‌ر چاوه که چۆن ئابووریان شکستی خوارد، بێجگه له پارێزگارانی مه‌سیحی لیبراڵی کۆماری وا خه‌ریکه کایه‌که ده‌دۆڕێنن به‌هۆکاری داگیرکردنی ووڵاتان).
که‌واته ئه‌وه‌ی که من مه‌به‌ستمه بیڵێم کێشه‌که..کێشه‌یه‌کی فیکریه وه‌رگرتنی بیروبۆچوونه‌و چه‌سپاندنیه‌تی (مه‌بده‌ئه)، کێشه‌ی ئاینه و ته‌سلیم بوونه به مه‌سه‌له‌ی باوه‌ڕ، خوا هه‌رگیز کێشه‌ی مه‌نهه‌جی ژیانی دانه‌نا‌وه بۆ مرۆڤه‌کان که به ئاره‌زوو و هه‌وه‌سی خۆیان په‌یڕه و پرۆگرام دابنێن.. هه‌رگیز، به‌ڵکو خۆی ئه‌و کاره‌ی له ئه‌ستۆدایه به‌رنامه‌و په‌یامنێری خۆی ناردوه.. ده‌فه‌رموێت:
(يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا، فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُواْ بِاللّهِ وَاعْتَصَمُواْ بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا)النساء ١٧٤:175 (ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراتان بۆ هاتووه (که محمد صلی الله علیه وسلم پێغه‌مبه‌ره)و نوور و ڕووناکی یه‌کی ئاشکراشمان بۆ دابه‌زاندون (که قورئان)ه. جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به خوا هێناوه‌و پشتیان به‌و به‌ستووه و شوێنی به‌رنامه‌که‌ی که‌وتوون له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی فه‌زڵ و ره‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه وه هیدایه‌ت و ڕێنمویی یان ده‌کات بۆ لای خۆی له ڕێگه‌ی ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌وه.)
ئه‌گه‌ر مرۆڤ پێ وابێت خۆی ده‌توانێت به‌رنامه‌ی ژیانی خۆی دابرێژێت به ته‌نیا بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ئه‌وه بکات په‌روه‌ردگاری هه‌روا بێ هوده دروستی کردووه به‌ره‌ڵای کردووه!.. بیر له‌وه نه‌کاته‌وه که دانایی و ژیری و ئه‌قڵی که پێی به‌خشیه‌وه بۆچیه؟ بۆ ناسینی به‌رنامه‌ی ئه‌وه تابزانێت دروست کاره و رۆزی ئابووری بۆ دابین کراوه.
چونکه مامۆستای پایه‌به‌رز سه‌ید قوطب ده‌ڵێت: ئه‌م به‌رنامه‌ی ئیسلامه ئاخافتنه له‌گه‌ڵ ناخی مرۆڤ، شتێك نیه به‌ده‌ربێت له فیطره‌تی مرۆڤه‌کان.
پاشان ئایا ڕێگه پێدراوه له که‌ونی خوادا مرۆڤه‌کان گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام به‌ده‌ن که خۆی به‌رنامه‌ی ژیانی دارشتوه.. بۆیه به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره که ناسراوه به جیهانی ئیسلامی به قورئان ئاراسته‌یان ده‌کات ده‌فه‌رموێت...
(وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاءَ وَالأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا بَاطِلاً ذَلِكَ ظَنُّ الَّذِينَ كَفَرُوا فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا مِنَ النَّارِ ﴿٢٧﴾ أَمْ نَجْعَلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَالْمُفْسِدِينَ فِي الأَرْضِ أَمْ نَجْعَلُ الْمُتَّقِينَ كَالْفُجَّارِ ﴿٢٨﴾ كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِّيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُوْلُوا الأَلْبَابِ ﴿٢٩﴾)ص
(ئێمه ئاسمان و زه‌وی دروستکراوانی نێوانمان بێ هوده و هه‌ڕه‌مه‌که‌ی دروست نه‌کردووه، ئه‌وه بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌وانه‌یه که بێ باوه‌ڕبوون، هاوار و ئاهوناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که کافر و بێ بڕوان له سزای ئاگری دۆزه‌خ، نه‌خێر، ئه‌و باوه‌ڕه‌یان هه‌ڵه‌یه، به‌ڵکو ئایا ڕه‌وایه پاداشتی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، وه‌ک ئه‌وانه لێ بکه‌ین که تۆوی خراپه‌یان چاندووه له زه‌ویدا، یاخود ئایا ئه‌وانه‌ی پارێزگار و له‌خواترسن وه‌ک خراپه‌کاران سه‌یریان بکه‌ین؟! ئه‌م قورئانه کتێبێکی پیرۆزه دامانبه‌زاندووه بۆ لای تۆ، بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی لێک بده‌نه‌وه و بیری لێ بکه‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان په‌ند و ئامۆژگاری وه‌ربگرن و تێفکرن.)
هه‌رچه‌نده پێم وایه ئه‌م دنیایه که کۆتایی دێت خۆمان بۆ دنیایه‌کی ئه‌به‌دی ئاماده کردووه له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه مرۆڤه‌کان پێویسته کار بکه‌ن، ئه‌گه‌ر چی ئه‌وانه‌ی که بانگه‌شه‌ی ژیانێکی خۆشی مرۆڤه‌کان ده‌که‌ن.. له ناوه‌خندا هیچ ڕاستێکی تێدا نیه، له کۆتایدا هه‌موو ئه‌ما‌نه ئاره‌زوو ویستی چه‌ند که‌سانێك له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا کاری پێ ده‌که‌ن، ده‌رئه‌نجام به‌ره‌و نه‌ها‌مه‌تی له‌ناوچوون ده‌یانبات..
بۆیه پێویسته باسێك له فیکری لیبرالیزم بکه‌ین.. (Libralisme)
به‌روار: 06/09/2019
بینین: 962
|