ئایا زەواجی مەحرەم لە ئاینی زەردەشتیدا بوهتانە یان ڕاستییە ؟
هامنۆ هەورامی
هەڵبەت حەزم نەدەکرد دڵی کەس بڕەنجێنم لەم بارەدا بەڵام ئەم ماوەیە گوتە و بۆچوونی زۆری لەسەر دەربڕدرا بۆیە ویستم لێکۆڵینەوەکەی خۆمی لەسەر بڵاو بکەمەوە :
یەكێك لەو باسانەی كە بووەتە هۆی نووسین و وتە گەلێك كە بگوترێت دەربارەی ئایینی زەردەشتی ئەویش هاوسەرگیری ئەو كەسانە بووە كە پێت ناشێن واتە نزیكەكانتن كە پێك هاتوون لە:
(دایك، خوشك، پوور، خوشكەزا، برازا و هتد....)
زەردەشتییەكان ئەمە بە تۆمەت دەزانن كە موسڵمانەكان دەیخەنە پاڵیان بەڵام ئایا بزانین وەك ئەوان دەڵێن ڕاستە؟
* واژەی خوێدۆداهـ و ڕەنگدانەوەی لە كۆمەڵگای ئێرانی كۆندا و قسەی مێژوو نووسان لەسەری:
بەتەنگەوە بوونی پاكی ڕەچەڵەك و خوێنی خاوخێزان بە یەكێك لە تایبەتمەندییە بەرچاوەكانی كۆمەڵی ئێرانی دادەنرا، هەتا ئەو شوێنە كە زەماوەند لەگەڵ ئەو كەسانەشیان بە ئازاد دادەنا كە وەچەی نیزیك بوون و پێكتر نەدەشیان. بەم چەشن و زەماوەندەیان دەگوت < خویدودە> (بە زمانی ئەڤێستایی خویتڤەدەسە).
ئەم دەستەواژەیە مەبەست لێی دەربڕینی زەردەشتییەكان بووە بۆ هاوسەرگیری نێوان خوشك و برا و دایك و كوڕ و باوك و كچ كەلە بیروباوەڕیاندا هەیە، بێجگە لەو دەستەواژانەی سەرەوە نووسیمان چەند دەستەواژەیەكی تر دەخوێندرێتەوە، وەكو (خڤەیتڤیداسا - Xvaetvadatha) و (خوێدۆداهـ - Xwēdōdah) یا یدخوێدۆداس،هەرچەندە هەندێك لە نووسەرە زەردەشتی و ئێرانییە نوێكان هەوڵیانداوە واتای تر بۆ ئەم وشەیە داتاشن بەڵام سەركەوتوو نەبوون.
وە ئەم كارە گرنگییەكی زۆری هەبووە و لە بوغ نەسك (دینكەرد: كتێبی ۹: بەشی ٦۰: كۆپلەی ۲ - ۳) و ڤەرشتمانسەر نەسك (دینكەرد: كتێبی ۹: بەشی ٤۱: كۆپلەی ۲۷) باسی پاداشتی ئەم كارە كراوە، بۆ نموونە زەماوەندی نێوان خوشك و برا لەڕێی شان و شەوكەتی ئێزەدیدا هەڵدەگیرسێ و دێوان ڕادەماڵێ و دەیانتارێنێ. نەرسەی بووزەڕمێهری شیكار، بانگەشەی كردووە كە < خویدودە > گوناهەكانی گەورە دەشواتەوە (شایست نی شایست ۸: ۱۸). لە ڕۆژگاری ساسانییەكاندا نەك تەنیا كتێبی هاوچەرخانی وەك ئاگاسیاس و ئەم بەرهەمەدا كە بە ناوی ئیبنوو دەیسانەوەیە باسی ئەم دابە كراوە، بەڵكوو لە ڕووداوەكانی ئەو سەردەمیشدا چەند وێنەمان وە‌بەرچاو دێ.
پاتریكی مارەبەهای هاوچەرخی نۆشیروان لە بابەتێكی كتێبی مافی سۆریانیدا كە باسی زەماوەند دەكا دەڵێ: < عەداڵەتی تایبەتی پەرستندەكانی ئۆهرمەزد بە چەشنێك باڵی دەنگێوێ كە پیاو بۆی هەیە لەگەڵ دایك و خوشك و كیژی خۆی ژن و مێردایەتی بكا. > هەروەها چەند نموونەیەكی هێناوەتەوە كە زەردەشتییەكان بە مەبەستی پەسەند و بەپیرۆزدانانی ئەم كردەوەیە گێڕاویانەتەوە.
لە دەقە مەزهەبییەكانی پەهلەویدا هاتووە، مارەكردنی حەوت خوشك یەكێك بووە لە پێداویستییەكانی (میعراج).
مهران گنشسب و نرسی بزرگمهر گوتویانە (خویدوگدس) گوناهی گەورە دەشواتەوە.
مێژوونووسانی ئێرانی دەریانخستووە لە سەردەمی هاخامەنشییەكاندا موغەكان دایكی خۆیان مارە دەكرد.
لە سەردەمی ئەشكانییەكانیشدا ئەم كارە ئاسایی بووە، هەندێك لە شاكانی ئەشكانی، مارەكردنی هاوشیرەیان بە تەنها ڕێگەیەك بۆ پاراستنی ڕەسەنایەتی و نژاد خوێن پاكی دادەنا.
عبدالله قەرەداغی دەڵێت: بەپێی هەندێك سەرچاوە پادشاكانی ماد خوشكی خۆیان مارە كردووە.
* هەندێك لەو كەسانەی ئەم كردارەیان ئەنجام داوە:
هەڵبەست عەلی دەڵێت: هەر لەگەڵ دەقەكانی پەهلەویدا دەمێنینەوە تا شتی سەیر و سەمەرەی زۆرتر ببینین، لە (یەسنا ٤: ٤٥)دا هاتووە كە: (ڤۆهومەنا - Vohu Manah) كوڕی ئاهورامەزدا بووە و (سپانتا ئارماییتی - Speņtā Ārmaiti) كچی ئاهورامەزدا بووە، تێیدا دەڵێت: باشترین شت " دانرابێت - dād" بریتییە لە: " خویدوداهـ -Xwēdōdah " و نازناوی ڤۆهۆمەنا بریتییە لە "دوانەهاتوو - Varezaiiņtō " كە باس لەوە دەكات بۆیە وای پێدەوترێت چونكە كاتێك ئاهورامەزدا "وەرزید - Warzīd "ی دروستكرد لەڕێی خوێدوداهەوە مەبەست لێی هاندانی زیندەوەران بووە بۆ زۆر بوون و زاوزێ كردن و لەولاوەش ئارماییتی وەڵام دەداتەوە " كارێكی چاكت كرد! hu - šiiaǿanā " واتە سەرەتا ئاهورامەزدا خویدوداهی لەگەڵ كچەكەی كردووە كە چۆن لەگەڵ كوڕەكەی سەرجێی بكات و وەچە بخاتەوە بە حوكمی ئەوەی یەكەم مەخڵوق بوون بەمەش هانی زیندەوەرانی دا بۆ زۆربوون.لە كتێبی پەهلەویدا (دادستانی دینك)دا بەشی ٦٥: دەقی ۱ - ۲دا دەڵێت:
پرسیار و وەڵامی شەست و چوار كە وتی: كەی و لەچی بونەوەر گەشەی كردووە و كەی زەواجی نزیكەكان (مەحرەم) هەبوو و، لە چ شوێنێك؟
وەڵام: یەكەم زەواجی نزیكەكان لەنێوان ماشای و ماشایو بوو كە خوشك و برای یەكتر بوون. وە لە زەواجەكەدا كوڕێك پەیدابوو و زەواجەكەیان یەكەم زەواجی نزیكەكان بوو.
لە بوندەهێشنیشدا ئاماژە بە هەمان كردار كراوە لە بەشی ۱٥: دەقی ۱۹ - ۲٤ دا دەڵێت:
ماشيا ڕويشت و شيرى مانگای هێنايه‌وه، و ڕشتیە به‌شى باكور، بۆيه شه‌يتانه‌كان به‌هێزتر بونه‌وه و به‌هۆی ئه‌وان ئاويان وشك بون بۆ ماوه‌ى په‌نجا زستان و ئاره‌زوى جوتبون له لايان نه‌ما بۆیه كاتێ جوتبونیان ده‌كرد منداڵ نه‌ده‌بوو. دواى ته‌واوبوونى په‌نجا ساڵ هه‌ستى جوتبوون به‌رز بوو، يه‌كه‌م جار له ماشيا و دواتر له ماشايو، ماشيا به ماشايوی ووت: كاتێ تۆ ده‌بينم شه‌رمم زياد ده‌بێت. ماشايو ووتی: برام ماشيا! كاتێ تۆ ده‌بينم به ئاره‌زوێكى گه‌وره هێج ده‌بم. دواتر ده‌بوو ئاره‌زوه‌كانيان له‌گه‌ڵ يه‌كتر ته‌واوى بكه‌ن، و به‌يه‌كه‌وه ووتن: ئه‌ركمان له‌و په‌نجا ساڵه‌دا ئه‌وه‌بوو ئه‌مه بكه‌ين. له‌و كاته‌وه جوتێك په‌يدابوو. نێر و مێ، و به‌هۆى نه‌رمى نه‌وه دايك يه‌كێكيان خوارد و باوك يه‌كێكى خوارد. و دواتر ئه‌هورا مه‌زدا نه‌رمى نه‌وه هه‌ڵيگرت بويه خوارن به منداڵ بدرێت و به ساغى بمێنت. و له‌ئه‌وان حه‌وت جوت په‌يدا بوون نێر و مێ و هه‌ر برايێك له‌گه‌ڵ خوشكێك و هه‌مويان له‌گه‌ڵ يه‌كتر بۆ ماوه‌ى په‌نجا ساڵ، مناڵ پە‌یدابوون و مردن له دواى سه‌د ساڵ.
زەردەشتیش ئەم كردارەی لەگەڵ پورەچیستای كچیدا كردووە كە تەمەی ۹ ساڵ بووە داویەتی بە جاماسپ پێش ئەوەی بیدات بە جاماسپ خویدوداهی لەگەڵ پورەچیستا كردووە تاكو ڕایبهێنێت و فێری بكات وەك چۆن لە یەسنا: هاتی ٥۳ٓ : بەندی ٤ دا دەڵێت:
جاماسپ به دڵ گه‌رمى ڕێنمايى پوروه چيست ده‌كه‌م بۆ باوه‌رى، كه خزمه‌تى باوك و مێردى خوى بكات و جوتيار و پياوى خانه‌دان...
چ خزمەتێكی دەكات؟! وەڵامەكەی لە تەفسیرەكەیدایە كە لە دینكەرد ۹: بەشی ٤٥: دەقی ٤ دەڵێت:
سەبارەت بە ستایشی پوروە چیست كچی زەردەشت بوو ژیانی دینپاكی لەگەڵ ژیری و پەیڕەوكردنی ئایینی چاك، و خۆبەخشین لە خزمەتی ژنانە (زواج) لەگەڵ زەردەشت دەكات بە تەواوكردنی ئەرك و ڕێزگرتن و دوای زەردەشت هەمان خزمەتی ژنانە (زواج) دەكات لەگەڵ جاماسپ بەهەمان شێوە دیاری گەورەی ئاهورامەزدا یە بەهۆی دینپاكی و خۆبەخشینەكەی بۆ كاری پیرۆز.
وە زەردەشت ڕێگەخۆشكەر بووە بۆ ئەم زەواجە چونكە پورەچیستا دەداتە جاماسپ كە جاماسپ مامی دایكی بووە.
وەكاتێك مێهران گوشنەسپ ئیمانی بە ئایینی عیسا هێنا و ئەمەش وای لێ‌كرد كە لە ژنەكەی خۆی كە خوشكی بوو جودا ببێتەوە.
كەمبوجیە دوو خوشكی خۆی لەژێر نیكاحیدا بوون كە یەكێكیان ناوی ئاتۆسا بوو. داریووشی دووەم < پەریساتیس >ی خوشكی خۆی هێنا و ئەردەشێری دووەم لەگەڵ دوو كچی خۆی بەناوی ئاتۆسا و ئامێستریس زەماوەندی كرد و داریووشی سێهەم < ئێستاتئێرا >ی كیژی خۆی كردە ژنی.
* چەند دەقێكی كتێبە پیرۆزەكانی زەردەشتیەت سەبارەت بەم كردارە:
لە یەسنا: هاتی ۱۲: بەندی ۹ دەڵێت:
من ستایشی باوەڕی مەزدا دەكەم، ئاشتی، چەك ڕاگر، و باورەی زەواجی نزیكەكان (مەحرەم)، گەورە لەنێوان بونەوەرەكانی ئاییندە و باشتر و جوانتر لەنێوان ئاهوراییەكان و زەردەشتییەكان. من دان بە هەموو چاكەیەكدا دەنێم بۆ ئەهورامەزدا كە دەبێت ئەم باوەڕە ئەهورامەزدا بپەرستین.
یەسنا: هاتی ٤۸: بەندی ۱۲ دەڵێت:
خوشك و برا دەبێت خویدوداهـ ئەنجام بدەن بەمەش منداڵی جوان دەخەنەوە و منداڵێك دەخەنەوە كە نەزانێت درۆ بكات.
ڤێسپەرد: بەشی ۳: بەندی ۳ دەڵێت:
بانگی گەنجانی خاوەن بیری پیرۆز دەكەم، قسە و كردار و خاوەن ویژدانی چاك، و گەنجانی خاوەن قسەی چاك، كە زەواج لەگەڵ نزیكەكانی (مەحڕەم)دا دەكات، من دوعا لە پاسەوانان دەكەم، خاوەن هونەری جۆراوجۆر و سەرۆكی خێزان.
ڤەندیدات: ڤارگەری ۸: دەقی ۱۳ دەڵێت:
ئەهورامەزدا وەڵامی دایەوە: قژ و لاشەی مردوو بە میزی گا و مەڕ دەشۆردرێت، نەك بە میزی ژن و پیاو، جگە لەمیزی ژن یان پیاوی لە زەواجی مەحڕەم.
لە ویشتاسپ یەشت: كوردەی ۳: بەندی ۱۷ دەڵێت:
هەموو گەنجانی خاوەن بیری چاك وتەی چاك كرداری چاك و خاوەن ئایینی چاك و گەنجانی خاوەن قسەی چاك كە زەواجی مەحڕەم دەكەن. هەر پاسەوانان سەرۆكی خێزان كە پەیڕەوی شەریعەتن.
دینكرد: كتێبی ۹: بەشی ٦۷ دەڵێت:
پێش ئەوەی كچ بچێته لای مێردی خۆی دەبێ بچێته لای باوكی خۆی بۆ جووت بوون بۆ ئەوەی فێری ڕەفتاركردن بێت لەلای مێردەكەی.
دینكەرد: كتێبی ۹:
ڤارگەردی ۱۸ (٤۱): دەقی ۲۷ دەڵێت:
هەروەها ئەوان دوای ئەوە ئارەزویان دەبێت خوشك و برا یەكتر بخوازن، دواتر دەبێت زەواجی نزیكەكان (زەواجی مەحرەم) لەگەڵ یەكتر بكەن بە كۆمەڵ.
لە زاد سپارام: بەشی ۲۳: دەقی ۱۳ دەڵێت:
سەبارەت بەو سێ شتەی كە لەلای زەردەشت بە باشترین شت وەسف كراوە: یەكەم شت: بەبێ ئەوانی تر نەرو مەگەر بە دەسەڵاتی یاسایی نەبێت. دووەم شت: ئەگەر وا بیر بكەن كارەكانت نایاساییە بزانە كردارەكانت بەشێوازێكی شەرعی لەپێشترە. سێیەم شت: زەواجكردن لەگەڵ نزیكەكان (مەحرەم) بۆ ئەوەی ڕەگەزت بە پاكی بمێنێت و باشترین كاری ژیان كە ئامادەیە منداڵ ببێت.
شایست نی شایست: بەشی ۱۸: دەقی ۱ - ٤ دەڵێت:
له سروش دا هاتوه كه ئه‌شێم چوو بۆ لاى ئه‌هريمه‌ن و وتی: من ناڕۆمه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وى چونكه ئه‌هورا مه‌زداى خوداوه‌ند سێ شتی داهێناوه له دونيادا كه ئيتر ناتوانم هيچ شتێك بكه‌م.
۲. ئه‌هريمه‌ن وتی: بڵێ ئه‌و سێ شته چيه؟
ئه‌شيم وتی: وه‌رزى جه‌ژنى گاسنبار و ڕۆژوى پيرۆز و زه‌واجى مه‌حره‌م. ئه‌هريمه‌ن وتى: له وه‌رزى جه‌ژن! ده‌بێ ديارى تاقانه له جه‌ژن بيدزن و جه‌ژن تێكبده‌ن و مه‌سه‌له به گوێره‌ى ئاره‌زوه‌كانيه. له ڕۆژوگرتنى پيرۆزدا! ده‌بێ قه‌ڕه‌بالغ تێدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆژوى پيرۆز تێكبچێت. و مه‌سه‌له به گوێره‌ى ئاره‌زوه‌كانيه. به‌لام دوركه‌وتن له زه‌واجى نزيكه‌كان (مه‌حره‌م)! چونكه من هيچ چاره‌م بوى نيه و ئه‌وى چوار جار بچێته لاى ئه‌وه له‌گه‌ل ئورمازد و فريشته گه‌وره‌كانه).
شایست نی شایست: بەشی ۸: دەقی ۱۸ دەڵێت:
ئەم سێ قسەیەی وت: زەواجی نزیكەكان (مەحرەم) هەموو گوناهەكان دەسڕێت. لقی داری پیرۆز كە دەشۆی و دەیكەی داری وەكو سوتاندن، و كاتێك پیاوێك ژنی لێی بە حەملە دەبێت.
دادستانی دنك: بەشی ۳۷: دەقی ۸۲ دەڵێت:
ڕێكخستنی پەرەسەندنی بونەوەرەكان بەبێ شەڕفرۆشتن بوو كە مرۆڤ بەتەنها بوو، كە ناوی كەیومەرس بوو، و خراپ بوو گەڕاوە بۆ سەر زەوی وەكو ژن و پیاوێك كەناویان ماشیا و ماشیانو بوو و منداڵ بوون و جوت بوونی ڕەگەزەكان دەستی پێكرد لەڕێگەی زەواج لەگەڵ (مەحرەم) خوشك.
دادستانی دنك:به‌شى ۷۸: ده‌قى ۱۹ دەڵێت:
تا پياو يان ژن بسوڕێتەوە له ڕێككردنى خراپ، به ستايشى مردوو و پاڕانەوە، يان لەلايەن پەرێشانى (فانگيم) و ترس و نوێنەرايەتيى ديكە، لێوە كە ڕێككردنى خراپ و نەريتى خراپ؛ بۆ فەرمان هاوسەرگيريى مه‌حره‌م...
دادستانی دینك: به‌شى ۷۷: ده‌قى ٦ دەڵێت:
ياسا و ئايين ڕێگه پێدراوه وه‌كو ئاره‌زوى گونجاو، و كه پێش ده‌كه‌ون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى په‌يوه‌ندييان تايبه‌ته، نه‌ك ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ل هى خۆيان نين، و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كه زه‌واجى نزيكه‌كان (مه‌حره‌م) ده‌كه‌ن، ئه‌ركه بنه‌ره‌تييه‌كان، وحه‌زى منداڵ بوون، و هه‌موو په‌يوه‌نديه‌كانى له جيهان، و ئه‌موو كاتى ئاوه‌دانكردنى گه‌ردون له‌وێ هه‌ڵده‌ستێ.
دین مەنوگ خیراد: به‌شى ٤: ده‌قى ۱-٤ دەڵێت: ساجه پرسيار له روحى ژيرى كرد. ئه‌وه‌يه: كامه كردارى چاك گه‌وره‌تر و چاكتره؟ روحى ژيرى وه‌ڵامى دايه‌وه. ئه‌وه‌يه: گه‌وره‌ترين كردار لێبوردنه، دووه‌م ڕاستى و زه‌واجى مه‌حره‌مه.
دین مەنوگ خیراد: به‌شى ۳٦: ده‌قى ۱-۷ دەڵێت: ساجه پرسيار له ڕوحى ژيرى كرد. كه: كام گوناح له هه‌موويان خراپترن؟ ڕوحى ژيرى وه‌ڵامى دايه‌وه. ئه‌وه‌يه: ئه‌و گوناحه‌ى كه خه‌ڵك ده‌يكات كه زينا خراپترينه و دووه‌م ئه‌وه‌يه كه نێربازى بكات يان پێ بكرێت له‌گه‌ل پياوێك و سێهه‌م ئه‌وه‌يه سه‌يرى كه‌سێكى چاك بپه‌ڕێنت چواره‌م ئه‌وه‌يه: واز له زه‌واجى مه‌حره‌م بێنن.)
دین مەنوگ خیراد: به‌شى ۳٦: ده‌قى ۱-۱۲ , ۱۲ دەڵێت:
ساجه پرسيار له ڕوحى ژيرى كرد. كه: به چه‌ند رێگا و كردارى چاك مروڤ ده‌چێته به‌هه‌شت؟ ڕوحى ژيرى وه‌ڵامى دايه‌وه....... نۆهه‌م ئه‌وه‌يه: كه حه‌زى له كاريگه‌رى روحى زه‌واجى له‌گه‌ڵ مه‌حره‌م بێ.
ياڤاشت فه‌ريان: به‌شى ٤:ده‌قى ٤-۱٤ دەڵێت: ياڤاشتى فه‌ريان بەم جۆرەی وت: چەنده بەهاى تۆوى يەك كيووبيتى خاك؟. دووەم ئەوه بوو ئەمە پرسيارى كرد: چەنده بەهاى كێڵانى يەك گاجووتە؟. سێيەم ئەوه بوو ئەمە پرسيارى كرد: چەنده بەهاى ئەركەكە و كارى باشى يەك زه‌واجى مه‌حره‌م؟. ئاخت، جادوكەرەكە، نه‌يده‌زانى، بەم جۆرە ووتى: ده‌نگى سروشت سەر هەڵ دەدات، و ئەوە خووەكە نيە تا نهێنيه ڕوون بكاتەوە بۆ ئەوانه‌ى پرسيار دەكەن.
ياڤاشتى فه‌ريان بەم جۆرەی وت: بڕۆ و بەرەوخوار دادەنيشم لە شوێنێكى نزيك، و ئامادە دەبم بۆ ده‌نگى سروشت، و دووبارە بەخێرايى دێت، و بە تەواوى ئەمانە سێ نهێنيه ڕوون دەكاتەوە ؛ چونكە ئەگەر تۆ بڵێت بەم جۆرە: ' من نا دەزانم، ' پاشان من خێرا دەتكوژم. ئاخات،جادوكەرەكە، بەناو جادوو، به نه‌فڕه‌ت بێ! چەند بەهاى تۆوى يەك كيووبيتى خاكه؟ و دووەم: چەند بەهاى كێڵانى يەك گا يە؟ و سێيەم، چەند بەهاى ئەركەكە و كارى زه‌واجى مه‌حره‌مه؟. ئاهريمانى به‌نه‌فره‌ت هاوار كرد بۆ ئاخت، جادوكەرەكە، بەم جۆرە: من توانام نيه ئەم نهێنيه‌ى خۆت وەڵام بدەمەوە
به‌روار: 25/10/2019
بینین: 1527
|