وەڵامدانەوەی گومانەکان
  وەڵامگەلێک بۆ تەزویرەکانی مەلا بەختیار دەربارەی مێژوو
نوسینی: ماکوان کریم

دوای ئەوەی لە ڕۆژی ١٠/٤/٢٠١٦ لە هۆڵی تەوار لە سلێمانی دیبەیتێک لە نێوان مەلا بەختیار و مامۆستا عەلی باپیردا سازدرا بە ناونیشانی "کوردستان لەنێوان ئەزموونی دیموکراسی و عەلمانیەتدا"، پاش سەیرکردنی دیبەیتەکە کۆمەڵێک تێبینم لەسەر قسەکانی مەلا بەختیار هەیە کە خۆی لە ڕاست کردنەوەی چەندین هەڵە و پەڵەیدا دەبینێتەوە کە دەربارەی مێژووی موسوڵمانان و خیلافەت و ئەمارەتەکاندا، باسی کرد. کە ناوی لێ دەنێم: تەزویر کردنی مێژوو.
یەکەم هەڵە و تەزویر کە ڕاستی دەکەمەوە ئەوەیە لە قسەیەکیدا دەڵێت: "زۆرترین کوشتن وبڕین لەسەردەمی ئەمەوی و عەباسی و عوسمانیەکاندا بووە."
من دەڵێم، کاك مەلا بەختیار هەندێكت بۆ زیاد دەکەم ... کوشتنی نێوان ...
سەردەمی پێغەمبەر، خیلافەی ڕاشدین، ئەمەوی، عەباسی، عوسمانی، فاطمی، خەواریزمی، غوریەکان، موڕابطین، موحدین، غالبیەکان، سەلاجیقە، بوهەیئیەکان، حەسنەوەکان، هەزبانیەکان، ئەمەوی ئەندەلوس، غەزنەوەیەکان، مەمالیك، ئەخشدی، طولانی...هتد.
دڵنیاتان دەکەمەوە کە هەندێکیانی هەر نەبیستووە، ئەگەر هەموو ئەم زەمانانەی دەسەڵاتی ئیسلامی تەنها پێوەر بکەن بە یەك جەنگی عەلمانی نێوان حیزبی ئیشتراکی نازی هیتلەری و کۆمەنیستی ستالینی(٦٣ ملیۆن) کەس کوژراوە.
تەحەدای کاک مەلا بەختیار دەکەم ئەگەر بتوانیت لەو ڕاستیە خۆی لابدات.
بۆنمونە: عەلمانی ئەمریکی:
٨٠ ملیۆن هیندیە سوری لە قارەی ئەمریکا کوشتووە.
٥٧ ملیۆن ڕەش پێستی ئەفریقی فرێندراون و کراونەتە کۆیلە و پاشان کوژراون لە ئەمریکا.
شەری ڤێتنام ٤ ملیۆن.
شەری بۆتان ١ ملیۆن. 
شەری کۆریا ٤ ملیۆن.
شەری یابان و بۆمبی ئەمریکی بۆ هێرۆشیما و ناکازاکی.
شەری ئەفغانستان کە ٢،٥ ملیۆن کەسی تێدا کوژار.
شەری عێراق نزیکەی ١،٨٠٠ملیۆن کەس.
کێشەی مەلا بەختیار لەوەدایە وادەزانێت مۆدێرنە موڵکی عەلمانیتە ... ئەگەر وایە هەر ووشەی مودێرنە هەڵەیە لە رووی فیکریەوە!، چونکە مۆدێرنەو ئێستای پۆست مۆدێرنە .. ئێرانو مالیزیا و ئەندەنوسیا و پاشان ئیسرائیل و ڤاتیکان و بێجگە لەوەش .. مۆدێرنە واتا .. بەشداری مرۆڤایەتی .. بە هندۆسی و جولەکە و ئیسلام و مەسیحی و بێدین و دیندارو بوزی و عەلمانی .. کەواتە .. مۆدیرنە بەرهەمی مرۆڤەکانە نەك سیستەمەکان وجیهان بینیەکان .
کاک مەلا بەختیار لەڕاستیدا لە رووی فیکریەوە زۆر لاوازە .
پاشان لە تەزویرێکی تریدا دەڵێت: "یەك ملیۆن قەرامیتە کوژراوە...!" ئەمە نەك هەر درۆیە، بەڵکو بێ ئەندازە شەرمە باسکردنی؛ چونکە دەسەڵاتی "قەرامیتە" لە بەحرین بووە، ماوەی ٢٢ بۆ ٢٥ ساڵ حوکمی کردووە، هەموو دانیشتوانی ژێر حوکمڕانی قەرامیتە ناگاتە ٣٠ هەزار کەس، وە لە هیچ مێژوویەکدا نەنوسراوە و تەنها گیرفانی ئەو نەبێت.
دیسانەوە لە تەزویرێکی تریدا باسی درۆی گوڵەکەی کە گرتیانە حەلاج دەکات وەک ڕووداوێکی مێژووی. لەڕاستیدا ئەوە نوسینێکی شانۆیەکی "حسێن میسریە" نەك ڕووداوێکی ڕاستی مێژووی.
پاشان لەمیانەی قسەکانی مێشیڵ : لە رووی سیسیتەمی ئابوری یەوە وورژاندی و ئینصافی هەیە بەرانبەر بە واقیع و ئیسلامەکە و دیار بوو رەخنەی زیاتر لە رووی مەیدانیەوە لەمەلا بەختیار بوو .. دەیزانی سرینەوە یەکتر هیچ ماناو مەفهمێکی نیە ..
بەنیسبەت ئەو قسەیەی کە کرا لەسەر ئەوەی کە چۆن هەوڵ ئەدەن ئاستی خوێندی باڵا باشتر بکەن ..؟
لە رووی مەیدانییەوە .. نە کاک مەلا بەختیار نە مامۆستا عەلی باپیر وەڵامیان نەدایەوە... کە پرسیارێکی زۆر جدی بوو پاشان ئەکادیمیش بوو..
وەڵامەکەی ئاسان بوو .. دەکرا بووترایە هەوڵی هێنانی ئەکادیمای زانکۆ و پەیمانگاکان ئەدەین بە هێنانەوەی ئەکادیمایاکان لەلایان قوتابی و بەکڕینی لە ووڵاتانی جیهان .. بەڵام هەردوو ئەقڵیتکە بەداخەوە قسەیان لەسەر نەکرد.
کۆتا قسەم بۆ مامۆستا عەلی باپیر..
سەرت بەرزکرد ین خوای گەورە سەرت بەرزبکات..
ئەمە چەکی جیهادە .. هیچی کەمتر نیە لە سەنگەرگرتن و مانەوە لەمەتەرێزی موجاهیدانندا
بەڕاستی بوێرو ئازاو واقعی و مەنهەجی و بابەتیانە قسەتکرد و هەیمەنتی کۆرەکەت گرتبوو..
دووشت دڵی زۆر خۆشکردم کە فروانی مێشکی جەنابتی دەرخست ..
یەکەم: ئەوەی کە ئاماژەت پێدا ئێمە وەك موسڵمان کەس ناسڕینەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین ...
دووەم: لە هەمووی گرنگتر شەرمن نەبوویت لە ئیسلامەکەی خۆت و خواناسانەو دیندارانە تەنزولت نەکرد بۆ دیموکراسیەکی پینەو پەڕۆ و ئیسلامی خۆت گەورە نیشاندا .. ئەمە خاڵی بەهێزی جەنابتە ..
خاڵی لاوازت ئەوە بوو - هەرچەندە بەخاڵی لاواز هەژمارد ناکرێت ، بەڵام نەدەبوو .. کە لەسەرەتاوە دەستت پێبکرد ایە.. ئەگەر مەلا بەختیار دەستی پێبکردایە بڕوا بکە نەیدەتوانی ئەو تۆزەش دەم هەڵبینیتەوە .. چونکە لە ڕاستیدا مەلا بەختیاریش کەم نەبوو لەگەیاندی ئارگۆمینتی خۆی.. دەبوو سەرەتا ئەو حەبلەکەی هەڵدایە و جەنابیشت بە عەساکەی موسا سەری مارەکەت پانبکردایتەوە.. بەهەر حاڵ خیری پێوە بیت لاوازی کاک مەلا بەختیار ئەوەی لاوازیە جەنابتی دەرنەخست ئەویش تەنها من ئاماژەی پێدەکەم بۆ ئەزمونی موسڵمانی تر.
لە کۆتایدا دەڵیم : ئاگاداری دروستکرنی کادێری فیکریو سیاسی نوێ بن بۆ مەیدانەکەو گۆڕەپانی داهاتوو، چونکە پێدەچێت کاری داهاتوو قورس تربێت لە رووی فیکریو سیاسی یەوە پێویستە کادیرەکانی داهاتوو بە چەکی زانست بەهێز بکەن .
به‌روار: 12/04/2016
بینین: 739