راستکردنەوەی نەزانیەکی تری ڕاوی
ماكوان كه‌ريم
بەتانەوە قسە لەسەر فەرمودەی پێغەمبەری خوا دەکاتو تەشەر ئەدات لە رەسولی ئەکرەم صلی اللە علیەوسلم .. تەماشای نوسینەکەی بکەنو ئەمەش وەڵامی ئێمەیە بۆ ڕاوی
( ما رأيت من ناقصات عقل و دين أذهب للب الرجل الحازم من إحداكن يا معشر النساء) لێره‌دا هه‌موو ڕاڤه‌کارانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که ئافره‌تان به هۆکاری سوری مانگا‌نه‌یان ناقص دینن وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: چونکه بۆ ماوه‌یه‌ك له نوێژ ئه‌گه‌ر ره‌مه‌زان بێت له رۆژوو به‌دور ده‌بن ئه‌مه‌ش کارێکی سروشتیه که ئافره‌ت له ماوه‌دا ناقص دینه!
به‌نیسبه‌ت ئه‌قڵه‌وه ئه‌گه‌ر جوان سه‌یری فه‌رموده‌که بکه‌ین شتێکی تر ده‌بینین فه‌رموده‌که ئه‌گه‌ر وه‌ك خه‌ڵکی عه‌ره‌بی نه‌زان بیکه‌ین به کوردی ده‌بێت بڵێن: ئافره‌تانی بێ ئه‌قڵ پیاوانی ئاقڵ هه‌ڵده‌خڵه‌تێنن! جا چۆن لۆژیکێکه پیاوانی خاوه‌ن ئه‌قڵ ئافره‌تانی بێئه‌قڵ هه‌ڵیان بخڵه‌تێنن..
ئەم پرسیارە بەجدێڵین بۆ خەڵکی ئاقڵ ..
که‌واته به‌م شێوه نیه وا ڕاڤه ناکرێت لێره‌دا وشه‌ی (للب) واتای ئه‌قڵه ؛ وشه‌ی (عقل) واتای سۆزی و هه‌ست و نه‌ستی ئافره‌ته لە ڕستەکەداو زانایانیش.. لەشەرحی ئەم فەرمودەیەدا زۆربەی دەیگەڕێنەوە بۆ سۆز .. عاطیفە، لەوانەش شیخ عوسیمن و یوسوف قەرزاوی هه‌روه‌ها ووشه‌ی (الحازم) مانای پیاوێکی خاوه‌ن هزرو که‌سایه‌تی به‌هێزه، که‌واته ڕاڤه‌که‌ی به‌م شێوه‌ییه،ئافره‌تان به هه‌ست و سۆزی خۆیان پیاوانێك ئه‌گه‌ر چی خاوه‌نی ئه‌قڵ که‌سایه‌تی به‌هێزبن ده‌چنه بن ڕكێفیان زوو به قسه‌یان ده‌که‌ن چونکە بە سۆزن .
به‌روار: 27/08/2016
بینین: 1284
|