وەڵامدانەوەی گومانەکان
  گومان لە ڕاستگۆیى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)
وەڕگێڕانى / ڕێباز سیامند فتاح
گومانـی ژمارە {٤} ؛ ھەندێ لە بێباوەران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - درۆزن بووە و خراپەکار بووە  ئەوەشی دەیکەنە بەلگە بەدەستیانەوە ئەوەیە کە دەلێن لە سەرەتای دەستپێکردنی بانگەوازەکەیەوە وای پێ وتراوە ' لە تێروانینی خۆیانەوە' وە عەرەبی سەردەمى جاھلی لەم قسەیەدا کۆکن بە تێپەربوون بە ئەھلی کتاب لە ئەوروپا لە سەدەکانی ناوەراست تاوەکو ئەم سەردەمـــە ، کە ئێستاش بەو سیفەتە باس دەکرێ کە خراپەکاری و درۆیـــە ' لە لای ھەندێ لە بیرمەنــدە سەردەمیەکانیان ، لە پشتی ئەمەشەوە دەیانەوێ تەعن لە ڕەوشتی سەروەرمان بدەن ' علیە الصلاة والسلام ' .

ڕووەکانـی پووچەڵ کردنەوەی گومانـــەکە ؛

١- بەڕاستی ڕاستگۆیی پێغەمـبەری خوا ' صلی اللە علیە وسلم ' وون و ئاشکرا و دیار بوو لەلای ئەھلی مەککە کە ھەندێکیان بێباوەریش بوون بە پەیامەکەی ، وە بەردەوامیش بووە لەم رەوشتە جوانەی کە راستگۆییە بۆیە ناویان نا موعجیزەی یەکەمــی چونکە بووە ھۆکارێ بۆ ئەوەی بەشیکی زۆر لە خەلکی شوێنی پەیامەکەی بکەون بە چاولێکردنی رەوشتی خاوەنەکەی .


شیخ الإسلام ابن تیمیة دەفەرمـــووێت ؛  پێغەمبەری خوا -صلی اللە علیە وسلم - لە تەواوترینی خەلکی بوو لە ڕووی پەروەردە و گەشەکردنــەوە ، وە بەردەوام بە راستگۆیی و چاکەکاری و دادپەروەری  و ڕەوشتە جوانەکــان   و پشت ھەڵکردن لە خراپە وستەم  و ھەر شتێ کە بێزراوبێ 'ناسراوبــوو ، شایەتی ئەوەی بۆ دراوە لەلایەن ھەر کەسێک کــە ناسیبێتـــی پێش پێغەمــبەرایەتی  وە ھەر کەسێک کە ئیمانـی پێ ھێنابێ یا بێباوەر بوبێ لەدوای پێغەمـبەرایەتی ، ھــیچ ڕەوشتێک یا شتێکی تێدا نەبوو کە بەھۆی ئەوەوە دژایەتی بکرێ نە لە گوفتارەکانیدا وە نە لە کردارەکانـیدا وە نە لە ڕەوشتیدا  ، ھەرگیز درۆیەکی لێ نەبینراوە وە ھیچ ستەم و خراپەیەکی لێ نەبینراوە .

{ الجواب الصحيح لمن بدل دين المسيح ، ج ٥، ص ٤٣٨ ، ط ؛دار العاصمة- السعودية ، ١٤١٩هـ/١٩٩٩م }


ڕاستگۆیی یەکەم معجزەیە کە ھانى خەڵکــیدا ئیمان بھێنن  بە پەیامـی محمد'یی ' علیە الصلاة والسلام '  وە بەردەوام ئەم راستگۆییە یەقینـی پەیداکردبوو لەناو کۆمەلگای مەککەدا ، سەرەڕای ئەوەشی بێباوەر بوون بە پەیامەکەی بەلام بەردەوام یەقینیان ھەبوو کە ڕاستگۆیـــە ، ھەتاوەکو پەیامـی قورئانیش ھات ئەم راستیەی جەخت کــردەوە  {قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ ۖ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَٰكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ 
[Al-'An`am 33] 


به‌ڕاستی چاک ده‌زانین که گوفتاری نادروستی خوانه‌ناسان غه‌م و په‌ژاره‌ت بۆ پێش ده‌هێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه وه‌نه‌بێت تۆ به‌درۆزن بزانن، به‌ڵکو سته‌مکاران هه‌ر داننانێن و ئینکاری ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا ده‌که‌ن.

{ النبوة المحمدية ، دلائلها وخصائصها ،د.محمد سيد أحمد المنير ،دار الاعتصام،ط٣، القاهرة ،١٤٢١هـ /٢٠٠٠مـ ، ص ٣٤-٣٥ }


٢-  ئەو دژیەکەی لە مەوقیفی ھاوەڵ دانەرەکان ھەبوو بەرامبەر پێغەمـبەری خوا -صلی اللە علیە وسلم -لە پیش ناردنی وەکو پێغەمـبەر و دوای ناردنـی ھۆکارەکەی ئەو یەکتاپەرستیە بوو کە پێغەمبەری خوا بانگەشەی بۆ دەکـــرد چونکە دەبووە ھۆی تێکشکاندنی بیروباوەری خۆیان و باوباپیرانیان ، کاری ئەمان و مەوقیفیان ھاوشێوەی ئەوانەی پیش خۆیان بووە کە بە درۆ خستنەوەی پێغەمـبەران بووە ، ئەمەش ئەوە دووپات و دڵنیا دەکاتەوە کە .ئەو ڕەوشتانەی پێغەمـبەری خوا -صلی اللە علیە وسلم- وەسفی پێ کرابوو لە پێش ناردنی وەکو پێغەمـبەر  ،دوای ناردنی  زیاتر بەرەو کەمال و تەواوبوون ھەنگاوی نا
    
نمـــونەیەکیش لەم حالەتە دژیەکەی بێباوەران بریتییە لە مــوسولمان بوونـی عبداللە کوری سەلام ' عەوفی کوری مالک دەفەرمـووێت من و پێغەمـبەی خوا' صلی اللە علیە وسلم ' ڕۆشتین ڕۆژێک تاوەکو گەشتینــە کەنیسەیەکی    جولەکەکان لە مەدینــە و ئەو ڕۆژە جەژنیان بوو ، پێیان خۆش نەبوو بچینە ژورەوە بۆلایان ، پێیانـی فەرموو' ئەی گرۆی جولەکەکان  دوانزە کەسم نیشان بدەن کە شایەتی دەدەن ھیچ خوایەک نێە بە حەق شایستەی پەرستن بێت و محمد نێردراوی خوایـە  ئەوا خوای گەورە ئەو توڕەییەی لەسەرتان دایناوە لایدەدا لەسەر ھەموو جولەکەیەک کە لە ژێر ئاسمانـدایە ، بێدەنـگ بوون و ھیچ کامیان وەلامـی نەدایــەوە  ، پاشان پێی وتن  دووبارە بەڵام ھەر وەڵامیان نەدایەوە ، پاشان پێی وتن؛  من 'الحاشر'ـم واتە خەڵکـی لە ژێر پێی من زیندوو دەکرێنەوە ، بەو مانایەی بۆ ئەوە نێردراوە کە لە دوای ئــەم ئیتر تەواو خەلکی زیندوو بکرێنەوە ، وە مـن کۆتایی پێغەمـبەرانم و پێغەمـبەری ھەڵبژێردراوم ، ئەگەر بڕوا بھێنن یا بەدرۆشم بخەنەوە  ، پــاشان پشتی ھەڵکرد و مـنیش لەگەلی بووم ھەتاوەکو نزیک بوو لەوەی دەربچێت  کەسێک لە دواوە بانـگی کــرد کامتان محمدن!؟ وتم ئەو کـەسەیـە ،  پاشان وتی بە جولەکەکان ' ئێوە مـن بە چۆن پیاوێ دەناسن تیاتانا ئەی جولەکەکان ؟ ، وتیان ' نازانین کەسێک ھەبـێ تیامانا لە کتێبەکەی اللە ' تەورات' شارەزاتر بێت زیاتر لە تۆ ، وە تێگەشتوو تر بێت لە تۆ و لەباوکت  و باپیرت پێش تۆ ،  وتی؛ دەی کەوایە مـن شایەتی  دەدەم بە اللە بەوەی ئەم نێردراوی اللە'ـیە کە لە تەوراتدا باسکــــراوە ، ئەوانـیش پێیان وت درۆت کـــرد ، وە ئەو قسەیان دووبارە کردەوە  و قسەی خراپیان دەربارەی کـــرد ، پێغەمـبەری خوا 'صلی اللە علـیە وسلم' فەرمــووی ؛ درۆتان کرد و قسەتان وەرناگیرێ ، پێشتر وەسف و سەنای باشتان دەکـرد بەڵام کە موسولمان بوو قسەی خراپی پێ دەڵێن ، قسەتان وەرناگیرێ 

{ صحیح ، أخرجـە أحمــد فی مسنـدە ، باقی مـسند الأنــصار ' ٢٤٠٣٠ ' وصححە الألبانـی فی صحیح السیرة النــبویة '٨١/١'  } 


٣- کەسێک کە تێڕوانێ بە ئینسافەوە بۆ سروشتی  ئەوەی کە دەقەکانی پەیامی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- لە قورئان و سوننەت  بەوەی تێیدایە لە فەرمان کردن بە ڕاستگۆیی وە زەم کردنی درۆ و ڕێگری کردن لێی لە ڕویەکەوە  ، وە کۆی ئەوەی کە بیرمەندە رۆژئاواییەکان دانیان پیدا ناوە لە حەقی پێغەمـبەرێ خودا -صلی اللە علیە وسلم- لە بەرامبەر ئەوانەی دژی ئەمان بوون دەمانگەیەنێتە ئەو یەقینەی کە ھیچ گومانێک نییە لە ڕاستگۆیی کۆتایی پێغەمـبەراندا -علیھم الصلاة والسلام .

کــەسیک کە تێڕوانــێ بۆ قورئان و سوننەت بە جوانـی دەبـینێ کە ڕەوشتی پێغەمـبەری خوا' صلی اللە علیە وسلم' بریتی بووە لە ڕاستگۆیی و ھاندان بۆ ڕاستگۆیی  و خۆ پاراستن لە زەرەرەکانی زمان ھەرکاتێک بوبـێت  ، ئەوەشی ھانـی خەڵکی داوە مـوسولمان ببن راستگۆییەکەی سەروەرمان بووە ' صلی اللە علیە وسلم '  ھــەر بۆیـــە کاتێک ھیرەقل پرسیار دەکات لە ئەبو سوفیان و دەڵێ فەرمانتان پێ دەکات بــە چــی ؟ ، ئەویش دەلێت ' فەرمانمان پێ دەکات بــەوەی دەڵێت اللە بپەرستن بە تەنـھا و شەریکی بۆ بڕیار مەدەن  ، وە وازبھێنن لەوەی باوباپیرانتان دەیلێن ، وە فەرمانمان پێ دەکات بە نوێژ و ڕاستگۆیی و داوێن پاکـی و گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی .

{ أخرجــە البخاری فی صحیحــە ، کتاب بدء الوحی ، باب کیف کان بدء الوحـی  إلی رسول اللە' صلی اللە علـیە وسلم  رقم ' ٧' } 

ھەروەھا دایکمان عائــشة - رەزای خوای لێبێت - بۆمان دەگێرێتەوە و دەفەرمووێت؛ ھیچ ڕەوشتێک بە قەد درۆکردن بێزراو نەبوو لەلای پێغەمـبەری خوا' صلی اللە علـیە وسلم ' ، کەسێک درۆی بکردایە لەلای پێغەمبەری خوا' صلی اللە علیە وسلم' ئەوا بەردەوام ئەوەی لەیاد دەبوو ھەتاوەکو دلنیا دەبوو لەوەی ئەو کەسە تەوبەی کـردووە  .

{ صحیح ، أخرجـــە أحمد فی مسنـدە ، باقی مسند الأنصار ، حدیث السیدة عائـشة '٢٥٢٢٤ ' وصححە الألبانـی فی سلسلة الصحیحـة '٢٠٥٢ ' } 

وە ھەروەھا درۆکــردن حەرامـــە لە شەریعەتی ئیسلامدا ئەگەر بۆ گاڵتەش بێت، سەروەرمان دەفەرموویت' صلی اللە علیە وسلم ' ؛  بەندە ئیمانـی تەواو ناھێنێت هەتاوەکـــو واز لە درۆ نەھێنـێت بە گاڵتەش بێت، وە تاوەکو واز لە دەمە دەمە نەھێنێ ئەگەر ڕاستگۆش بێت .

{ صحیح لغیرة ، أخرجـــە أحمـد فی مسنــدە ، مسند المکثرین من الصحابة ، حدیث أبی ھریرة ' ٨٦١٥ '  وقال عنە الألبانی فی صحیح الترغیب والترھیب  صحیح لغیرە ' ٢٩٣٩' }



سەرچــاوە ؛ موقع بیان الإسلام لـرد الشبھات والإفترائات حول الإسلام

وەرگێرانـی : ڕێبــاز سیامـنـد فتاح 

بەرواری :١٨/شوال /١٤٤٠ کۆچــی - ٢٢/٦/٢١٠٩ میلادی

به‌روار: 02/07/2019
بینین: 728