من هه‌موو شتێك له قه‌ده‌رم نوسراوه ؟
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره سێ
بۆچی خوای گه‌وره هه‌موو شتێكی له‌قه‌ده‌رم نوسیوه!؟ ئێمه تاوانمان چیه ؟ ئیتر بۆچی ئێمه ئه‌بێ حسابمان له‌گه‌ڵ بكرێ ؟! ، له‌ڕاستیدا ئه‌م قسه‌یه وانیه خوای گه‌وره كاری خراپه به‌رامبه‌ر هیچ كه‌سێك ناكات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوای گه‌وره كاری خراپه فێری هیچ كه‌سێك ناكات ، له‌به‌رئه‌وه ئینسانه‌كان كاتێك كه ئه‌م قسه‌یه ئه‌كه‌ن ، قسه‌ی گیرفانی خۆیانه یاخود عه‌قیده‌ی (جەبری)_ئەوانەی ئەڵێن مرۆڤ ئەوەئەکات کە بۆی نوسراوە- ئەوەش هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی نیە بە عەقیدەی ئه‌هلی (سوننه‌وجه‌ماعه)وە ، خوایگه‌وره ئینسانی ئازاد كردوه هه‌ر له‌سه‌ر ئازادی خۆی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات ، بۆیه ئینسانه‌كان ئه‌بێ ئه‌و قەناعەتەیان بۆ دروست ببێت كه خوایگه‌وره ئەوانی ئازاد كردوه ، خوایگه‌وره ئه‌زانێ ئێمه چی ئه‌كه‌ین و چی ناكه‌ین ، زانین جیایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئازادی ئێمه پێشێل بكات ، خوایگه‌وره ئازادی ئێمه پێ شێل ناكات ، به‌ڵام کەوتمان (خوا) کەواتە خاوەنی سیفەتی زانینی ڕەھا (العلم المطلق)ە ، ئه‌زانێت ئێمه چی ئه‌كه‌ین و چی ناكه‌ین ، كه‌واته خوای گه‌وره ئاگاداره به‌سه‌ر ئێمه‌وه زانینی هه‌یه به‌سه‌ر ئێمه‌وه كه كاری خراپه بكه‌ین یا كاری خراپه نه‌كه‌ین خوای گه‌وره ئازادی كردوین ، ئه‌گه‌ر ئازاد نه‌بوینایه بۆچی قیامه‌ت و به‌هه‌شتی هه‌بێت و لێپرسینه‌وه و ڕۆژی حه‌شرو زیندوبونەوە بۆئێمه دائه‌نێ ، كه‌واته كورت و پوخت بۆئه‌وه‌ی بزانن به‌ڕێزانی من ئینسان له خراپه ئازاده وه خوایگه‌وره له‌سه‌ر ئازادی قه‌ده‌ری خۆی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات به‌وپێیه‌ی خوای گه‌وره قورئانێكی بۆناردوه وه پێغه‌مبه‌رێكی بۆ ناردوه وه‌له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ش كه ئه‌قڵی پێ به‌خشیوه وه له‌گه‌ڵ ئه‌قڵیشیدا فیتره‌تی پێ به‌خشیوه وه ئازادیشی داوه پێی كه‌واته هه‌موو ئه‌مانه‌ی كه باسمانكردن ئینسان سه‌راپا ئازاده له‌كرداری ، بۆئه‌وه‌ی له قیامەتدا هیچ حوجه‌یه‌كی پێ نه‌مێنێت ، هیچ قسه‌یه‌كی پێ نه‌مێنێت ، ھەتا بڵێ خوایگه‌وره خۆت فێرت كردوم پیاو بكوژم یا زینا بكه‌م یا هه‌ركارێكی خراپەیتر بكه‌م (په‌نا به‌خوای گه‌وره) كه ئه‌وه كاری خوایگه‌وره نیه و له خوایگه‌وره‌ش ناوه‌شێته‌وه ، به‌ڵكو ئینسانه‌كانن خۆیان به‌ره‌و خراپه‌كاری و به‌ره‌و هه‌ڵدێر ئه‌به‌ن ،
كورت و پوخت ئه‌و قسه‌یه‌ی كه خه‌ڵكێك ئه‌یكات و باسی لێوه ئه‌كات كردویانه به گومان و شوبهه كه گوایه ئینسان هه‌موو شتێكی له‌ناوچاوان نوسراوه قه‌ده‌ری هه‌موو شتێكی تێدایه له ڕاستیدا وانیه ، ئینسانسه‌راپا ئازاده ، وه خوایگه‌وره له‌سه‌ر ئازادی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات ئه‌گه‌ر بهاتایەو ئێمه ئازاد نه‌بوینایە نه قه‌بر ئه‌ما نه قیامه‌ت ئه‌ما نه لێپرسینه‌وه ئه‌ما ، هیچ شتێك نه‌ئه‌ما ، یان خه‌ڵكێک بێت و ئه‌و پرسیاره بكات و بڵێ باشه ئه‌ی بۆچی خه‌ڵك خراپه بكات ؟!! بۆچی خه‌ڵك چاكه خواز نه‌بێت؟! ئه‌ڵێین ئه‌وه كۆمه‌ڵێك مه‌خلوقی تر هه‌ن خوای گه‌وره وا دروستی كردون وه‌كو مه‌لائیكه ئەوان ژیانیان به‌وشێوه‌یه ، به‌ڵام ئێمه له‌وان به‌ڕێزترین ئێمه خوای گه‌وره فەرمانی به‌ئه‌وان کردوە سوجده‌مان بۆبه‌رن ، كه‌واته ژیانی ئێمه ئازادی تێدایه ، ئەوەش واتە كه‌رامه‌تی ئینسان ، خوایگه‌وره له قورئاندا یه‌كه‌م سورەت کە ئه‌یهێنێته خواره‌وه ئایه‌تانێکە بۆ پێغه‌مبه‌ری نازدار (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ {اقرأباسم ربك الذي خلق خلق الانسان من علق اقرأ وربك الاكرم} یه‌كه‌م سیفاتی خوای گه‌وره کە دێته سه‌ر زه‌وی (كه‌رامه‌ته) (الأکرم) بۆ پاراستنی كه‌رامه‌تی ئینسانه به زانست ، ئه‌گه‌ر بهاتیه و خه‌ڵكی خاوه‌نی زانست بونایه توشی ئه‌م دڵه ڕاوكێیه نه‌ئه‌بون و نه‌یان دەوت خوایگه‌وره هه‌موو شتێكی له‌ناوچاومان نوسیوه ، وه‌ك وتمان خوایگه‌وره كاری خراپه فێری هیچ كه‌سێك ناكات ، بۆیه پێغه‌مبه‌ران (سەلامی خوایان لەسەر) ئه‌نێرێ كتاب ئه‌نێرێ بۆیه پیاو چاكان و خوا ناسان ھەڵئەکەون ، بۆیه موعجیزه بۆ پێغه‌مبه‌ران پیشان ئه‌دات ، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك باوەڕبھێنن وه خه‌ڵكانێك دور بكه‌ونه‌وه له خراپه‌كاری ، هه‌موو كه‌سێك ئازاده له‌وه‌ی چی ئه‌كات و چی ناكات ئه‌گه‌ر كاری خراپه خوایگه‌وره فێری بكردینایه یا له‌ناوچاومان بنوسرایه خه‌ڵكێك ئه‌ڵێ كه‌واته نە ڕۆژی قیامه‌ت هیچ ئه‌رزشێكی ئه‌بو (په‌نا به‌خوایگه‌وره) نه لێپرسینه‌وه و حساب و به‌هه‌شت و جه‌هه‌نەمیش ئه‌بو ئه‌وكاته ، به‌ڵكو ئێمه‌ی موسڵمان له‌سه‌ر ئازادی خۆمان لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت وه ئینسانه‌كان سه‌را‌پایان ئازادن لە كار‌و كرده‌وه‌یان ،
ئه‌مه‌ش بەکورتی وه‌ڵامی ئه‌و گومانه بو كه‌خه‌ڵكانیك ئه‌یخه‌نه مێشكیانه‌وه گوایه خوایگه‌وره له‌ناوچاوانمانی نوسیوه خراپه بكه‌ین !!! حاشا خوایگه‌وره ستەم له‌هیچ كه‌سێك ناكات ، خه‌ڵكی له‌سه‌ر كرده‌وه و ڕه‌فتاری خۆیان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێت .
به‌روار: 13/07/2019
بینین: 372
|