ئایا پێغه‌مبه‌ر محمد كه‌سێكی شه‌هوانی و سێكسی بوه؟
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره چوار
خه‌ڵكێك ئه‌پرسن گوایه پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم ئه‌و گومانه دروست ئه‌كه‌ن پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌سێكی سیكسی بوه یاخود زنی زۆری هێناوه به هۆكاری ئه‌وه‌ش بوه كه پیاوێكی سیكسی بوه و حه‌زی له شه‌هوه‌ت بوه بۆیه ئه‌م هه‌موو زنه‌ی هێناوه ئه‌گه‌ر به‌چاوێكی عاقڵانه و به‌مێشكێكی هێمنانه بیری لێ بكه‌ینه‌وه ته‌بعه‌ن به‌چاوی عاقڵانه واته سه‌یری ڕوداوه‌كان بكه‌ین و مێشكمان بخه‌ینه ئیش خه‌ڵكێك ئه‌بینێت ئه‌و شته وانیه به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم ته‌نانه‌ت خێزانه‌كانیشی بۆخزمه‌تی مرۆڤایه‌تی هێنا بۆخزمه‌تی ئه‌وكه‌سانه هێناوه كه‌بیستویه‌تی شه‌ڕو ئازاوه و دوریان بخاته‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم له‌ته‌مه‌نی 25 ساڵیدا هه‌تاكو ئه‌وكاته‌ی خاتو خه‌دیجه وه‌فات ئه‌كات پێغه‌مبه‌ری خوا زنی نی نه‌هێناوه هه‌ر یه‌ك تاكه زنی هه‌بوه خاتو خه‌دیجه‌یه تاكو ساڵی 11 بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی دوای ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم ئافره‌تێك ئه‌هێنێ ناوی خاتو سه‌وده‌یه خاتو سه‌وده ئافره‌تێكی پیره دووساڵ له پێغه‌مبه‌ری خوا گه‌وره‌تره كه ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم 50 ساڵ ه ئه‌ویش 52 ساڵ ئه‌بێت پێغه‌مبه‌ری خوا خاتو سه‌وده ده‌هێنیت خاتو سه‌وده‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی بێ كه‌سه بێ قه‌له‌نده‌ره كاتێك كه ئه‌گه‌ڕێته‌وه له‌حه‌به‌شه ئه‌گه‌ر بهاتایه و پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌یكردایه به‌هاوسه‌ری خۆی و نه‌یكردایه به‌هاوزینی خۆی ئه‌یانكرد به به‌نده و كه‌نیزه‌ك و جاكه‌واته ئه‌و مولحیدانه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و گومانه بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه ئه‌بوایه سوپاسی پێغه‌مبه‌ری نازداریان بكردایه صل الله علیه وسلم چونكه هیچ ڕێگه چاره‌یه‌ك نه‌بو ئه‌و ئافره‌ته پیره له‌گه‌ڵ پێنج منداڵدا ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم نیكردایه به‌خێزانی خۆی ئه‌كرا به‌عبد و كه‌نیزه‌ك كاتێكیش پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم خاتو عایشه ئه‌هێنێت خاتو عایشه له‌مه‌ككه ماره‌ئه‌كات به‌ڵام له مه‌دینه ئه‌یگوازێته‌وه یه‌كه‌م هۆكار بنی قوتاحه‌یه ابو بكره كه له‌گه‌ڵ خۆیدا نزیكی بكاته‌وه بیكاته سه‌نه‌دێك و پاڵپشتێك بۆپێغه‌مبه‌ری نازدار داوای كچه‌كه‌ی لێ ئه‌كات وه كچه‌كه‌یشی پێشتر شوی كردوه به به‌نی مخزوم له متعمی كوڕی جوبه‌یره كه عایله‌یه‌ك و عه‌شیره‌تێكی گه‌وره‌ن وه پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ده‌ستی كافره‌كان وه‌ری ده‌گرێته‌وه كه پێشتر ده‌سگیرانی عوده‌ی كوڕی خوبه‌یر بوه خاتو عائیشه پاشان ابو بكری سدیق په‌شیمان ئه‌بێته‌وه له‌دانی به‌شو به‌و عایله‌یه ئه‌یدا به پێغه‌مبه‌ری نازدار صل الله علیه وسلم كه شه‌ش مانگ دوای چونی بۆ مه‌دینه خاتو عائیشه‌ی گواستوه‌ته‌وه یان كۆمه‌ڵێك ئه‌ڵێن له‌دوای ساڵێك پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم گواستوه‌ته‌وه فه‌تره‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ری نازدار صل الله علیه وسلم كه هێناویه‌تی له‌كاتی ده‌ستپێكی هه‌موو فه‌تره‌كه شه‌ش ساڵه پێغه‌مبه‌ری خوا خێزانه‌كانی تێدا هێناوه له‌زه‌مه‌نی كۆچی پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم بۆشاری مه‌دینه هه‌تاوه‌كو فه‌تحی مه‌كه كه‌واته فه‌تحی مه‌كه ئێوه‌ش ئه‌زانن له هه‌شتی هیجری بوه له‌و زه‌مه‌نه پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم له‌ته‌مه‌نی گه‌نجی زنی نه‌هێناوه به‌هه‌رحاڵ بیست ساڵ بۆ بیست و پێنج ساڵ بۆ سی ساڵ حه‌زی به ئاره‌زوی سیكسی هه‌یه و توانای هه‌یه له‌ته‌مه‌نی چل ساڵ ده‌ڕوا ڕاسته هه‌ر توانا و قودره‌تی هه‌یه پیاو توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هێزی سیكسی و وروزاندی هێشتا ئه‌مێنێت تا ئه‌چێته په‌نجا ساڵ به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌نده كه‌سێكی حه‌شری نابێت ئه‌وه‌نه به‌دوای ئه‌و شتانه‌دا بگه‌ڕێ به‌تایبه‌تیش كه‌سێك خه‌ریكی گۆڕانكاری بێت كه‌سێك بێت بتوانێت دوو ئیمپراتۆر بدابه‌سه‌ر زه‌وی ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆم و ئیمپراتۆریه‌تی فارس ئه‌و زه‌مه‌نه ئه‌و شه‌ش ساڵه پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌و خێزانانه‌ی هێناوه له‌هه‌موو قه‌بیله جیاوه‌زه‌كان هێناویه‌تی بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕو ئازاوه دروست نه‌بێت چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا خاتو جونیله‌ی هێناوه كه بوه به زاوای جوله‌كه‌كان بڵێین بۆنمونه خاتو سه‌فیه‌ی هێناوه یاخود خاتو حه‌فسه‌ی هێناوه خاتو حه‌فسه كاتێك كه هێنایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا نزیك بونه‌وه‌یه‌تی له‌قه‌بیله‌ی عمری كوڕی ختاب له‌به‌نی مخزوم كه قه‌بیله‌یه‌كی زۆر گه‌وره بون قه‌بیله‌یه‌ك بون له‌ناو شاری مه‌كه بڵێین به‌ربه‌ره‌كانی به‌نی هاشمیان كردوه بنی هیشامیان كردوه له‌و سه‌رده‌مه كه گه‌وره‌كه‌یان ئه‌بی جهل بو جاله‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و مه‌سافه پێغه‌مبه‌ری خوا تیایه‌تی ته‌نها ئه‌و شه‌ش ساڵه بوه پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم هێناویه‌تی ته‌نها بۆئه‌وه بوه كه له‌گه‌ڵ قه‌بیله‌كاندا یه‌ك بگرێت و نزیك بێته‌وه بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕ وئازاوه نه‌مێنیت یه‌ك تاكه شت ئه‌مێنێته‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم خێزانێكی هێناوه به ئه‌مری خوای گه‌وره بوه خاتو زینه‌ب بوه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی حوكم و قانونی ته‌به‌نی نه‌مێنێت پێغه‌مبه‌ری خوا به‌عه‌مه‌لی كردی وه‌كاتێكیش پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌م خێزانه‌ی هێنا زه‌یدی كوڕی حارث له‌خێزانه‌كه‌ی جیابوه‌ته‌وه ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا هێناویه‌تی
به‌روار: 14/07/2019
بینین: 548
|