وەڵامدانەوەی گومانەکان
  ئایە چۆن بزانم قورئان دەستکاری نەکراوە؟
شوێنەوار کوردی
۱ـ ئایە چۆن بزانم قورئان دەست کاری نەکراوە ؟ 
۲ ـ وە ئایە بۆ ئنجیل و تەورات دەست کاری کراوە ، وە قورئان هیچ دەست کاری نەکراوە لە کاتێك دا هەموویان ووتەی خوایە ؟ 
سەرەتا :
بسم الله الرحمن الرحيم
سەرەتا وەڵامی بەشی یەکەم ددەینەوە : 
بەڵگە لەسەر ئەوەی قورئان دەست کاری نەکراوە ئەوەیە کە ئەگەر بێت سەیری ئەو قورئان ـەی کۆن بکەی ئەوەی پێش هەزار ساڵ نوسراوە دەبینی یەك شتە لەگەڵ ئەوەی ئێستا ، وە سەیری تەفسیری پێش هەزار ساڵ بکە دەبینی ئایەتەکان هەمان ئایەتە و بەبێ زیادەی یەك ئایەت یان کەم بوونی ، وە قورئان بە متواتری هاتووە جیل لە دوای جیل گەیاندویانە وەکو خۆی بۆیەش دەست کاری نەکراوە وە نەتوانراوە دەست کاری بکرێ.
بەڵام سەیری ئنجیل بکە چەند ئنجیلێکە وە بەپێ هەر سەردەمێك ئنجیل دەست کاری کراوە بۆ مەرامی سیاسی هەروەکو چۆن شێخ احمد دیدات دەی سەلمێنێت لە موناقەشەی لەگەڵ قەشە " سویجات " 
وەڵامی گومانی دووەم : 
۱ـ بۆیە خوای گەورە بەڵێنی پاراستنی داوە چونکە محمد کۆتا پێغەمبەرە لە دوای ئەو هیچ پێغەمبەرێك ناێیت.
۲ـ ئیسلام نەهات چونکە کتێبەکانی پێش خۆی گۆڕا بوو بەڵکو لەبەر ئەوە هات چونکە کتێبەکانی پێش خۆی بۆ کاتێکی دیاری کراو هاتبوو وە بۆ قەومێکی دیاری کراو هاتبوو ئه‌وه‌ مانه‌وه‌ی زه‌رور نییه‌ ، بۆیە کتێبەکانی پێش ئیسلام سیفەتی ئەوی نەبوو کە هەر وەکو خۆی بمێنێتەوە .
۳ـ وە دەبینین زۆر کتێب هاتوون لە پێشتر هەروەکو لە قورئان ( إِنَّ هَذَا لَفِي الصُّحُف الْأُولَى صُحُف إِبْرَاهِيم وَمُوسَى ) وەکو سحفی ئیبراهیم ئەی کوا لە کوێ یە بۆ یە کتێبەکانی پێشتر بۆ ئەوە نەهاتبوون هەر بمێنەوە وەکو قورئان چونکە سەردەم کاتی دیاری کراو بووە بۆیە خوای گەورە بەڵێنی پاراستنی نەداوە بەڵام بەڵێنی داوە قورئان بپارێزێ هەوکو خۆی لەقورئان دەفەرمووێ ( إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ) چونکە بۆ هەموو جیهان ـە تا کۆتایی دونیا . 
نووسینی :
شوێنەوار کوردی
به‌روار: 22/07/2019
بینین: 979