وەڵامدانەوەی گومانەکان
  ئایە پێغەمبەر پێداگر نەبوە لەسەر ھیدایەت وەرگرتنی گەلەکەی؟
ڕێباز سیامند فتاح



بانگەشەکردنی ئەوەی پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - پێداگر نەبووە لەسەر ھیدایەت وەرگرتنی گەلەکەی 

بێباوەران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - پێداگر نەبووە لەسەر ئەوەی گەلەکەی ھیدایەت و رێنموویی وەرگرن  ، ئەوەش دەکەنە بەلگە کە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - دوعای لە ھەندێکیان کردووە  وەکو « عوقبەی کوری ابی معیط و أبو جھل و أمیة کوری خەلەف »  ھەموو ئەمانە بە بێباوەری کوژران لە جەنگی بەدردا  ....

پووچەل کردنەوەی گومانەکە ؛ 


١- پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- پێداگرترین کەس بووە لەسەر ئەوەی گەلەکەی رێنمویی و ھیدایەت وەربگرن  ، چونکە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - رەحمەت بووە بە ھەردوو جیھانیان و بۆ ھەموو خەلکی ، ھەر کەسێک وەلامی بانگەوازەکەی دابێتەوە لە ئاگر رزگاری بووە ، وە دوعای ھیدایەتیشی بۆ ئەو کەسانە کردووە کە وەلامیان نەداوەتەوە  وەکو چۆن پەروەردگار فەرموویەتی  { وما أرسلناک إلا رحمة للعالمـین } ' الأنبیاء :١٠٧ ' 


٢- ھەموو پێغەمـبەرانی پێشوو علیھم الصلاة والسلام بە گشتی دوعایان لە ھەموو گەلەکەیان کردووە کە تیابچن، بەلام پێغەمـبەری خوا -صلی اللە علیە وسلم - بە گشتی دوعای لە گەلەکەی نەکردووە بەلکو دوعای لە چەند کەسێک کردووە کە شایەن بوونە وەکو ئەوانەی باسکران بەلکو سەرەرای ئازاردانی لەلایەن گەلەکەیەوە دەیفەرموو من ئومێدم وایە خوای گەورە لە پشتی ئەم کەسانە کەسانێک دەربھێنێ کە خوا بە تەنھا بپەرستن و ھاوەلی بۆ دانەنێن ، وە خودی خۆیشی فەرموویەتی بۆ ھەموو پێغەمـبەران دوعایەک ھەیە کە بێگومان وەلام دەدرێتەوە ، ھەموو پێغەمـبەرانیش ئەو دوعایەیان کردووە ، بەلام من ھەلم گرتووە  بۆ قیامەت وەکو شەفاعەتێک بۆ ئومەتەکەم .


————————————

سەرچاوە ؛ موقع بیان الإسلام 


وەرگێرانی؛ رێباز سیامـند فتاح

٧/ ذی الحجة / ١٤٤٠ ھجری -  ٨/٨/٢٠١٩ زاینـی .
به‌روار: 08/08/2019
بینین: 610